یەکەم تویتی ترەمپ لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانییەوە
05:18 - 03/01/2020
"زەمەن"
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە
تویتێکدا لەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی دەڵێت "ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی
بەرپرسیارە لە کوشتنی هەزاران ئەمریکی".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تیوتێکدا دەڵێت
"ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی بەرپرسیارە لە کوشتنی هەزاران ئەمریکی و
بریندارکردنی هەزارانی دیکە، و بەتەمابوو هەزارانی دیکە بکوژێت".
وتوشیەتی "قاسم سولەیمانی پێوەبوو، ئەو بە ڕاستەوخۆ
و ناڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە کوژرانی ملیۆنان کەس".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە کە "قاسم سولەیمانی دەبوو پێشتر بکوژرایە نەک ئێستا".
پێشتر لە
یەکەمین تیوتیدا دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی ترەمپ وتبووی "ئێرانییەکان لە
شەڕدا قەت نەیانبردووەتەوە وەک چۆن لە دانوستانەکاندا نەدۆڕاون".