یەکەمین لێدوانی ترەمپ دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی
04:08 - 03/01/2020
"زەمەن"
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەمین تیوتی دوای کوژرانی قاسم
سولەیمانی کرد و ئەو دێرەی دووبارە کردووە کە ساڵی ڕابردووش لە تیوتێکدا
ڕایگەیاندبوو.
دۆناڵد ترەمپ لە تیوتێکدا دەڵێت "ئێرانییەکان هەرگیز لە جەنگدا
سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام لە دانوستانەکاندا سەرکەوتووبوون".
دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا،
ئەوە یەکەمین تیوتی ترەمپە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا باسلە جوڵە و مانەوەی سوپای ئەمریکا بکات لە عێراق و ناوچەکە.