822 وەرزش

بەر لە یارییەکانیان.. ئەنجامی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکان ئاشکرا کرا

10:40 - 21/12/2019

"زەمەن"

کۆمپیوتەرێکی زیرەک پێشبینی بۆ ئەنجامی یارییەکانی قۆناغی ١٦ چامپیونز لیگ دەکات و پێشبینی دەکات کە ئەتەلتیکۆ مەدرید لە لیڤەرپوڵ بەرێتەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کۆپیوتەرە کە ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە.

یانەی مانچستەر سیتی دەتوانێت لە یانەی ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانی بەرێتەوە و بە یاری نێوانیان سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشت مسۆگەر بکات.

پێشبینیش دەکات کە پاریس سانجێرمان بەسەر بروسیا دۆرتمۆندا سەربکەوێت و یۆڤانۆتۆسیش لە لیۆن بەرێتەوە.

ئەو کۆمپیوتەرە تایبەتە پێشبینیش دەکات کە چێڵسی لەسەر دەستی یانەی بایرن میونخ دەربکرێت و بەرشەلۆنەش بە ئەنجامێکی گەورە کە بە هەردوو یارییەکە لە شەش گۆڵ زیاتر دەبێت سەرکەوتن بەسەر ناپۆلیدا تۆمار بکات .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن