1149 کوردستان

بڕیارێکى نوێ لەبارەى مۆڵەتى شۆفێرییەوە دەدرێت

07:35 - 02/12/2019

"زەمەن"


هاتووچۆی سلێمانی پڕكردنەوەی نامیلكەی شۆفێری تەكسی بە ئۆنلاین هەڵدەوشێنێتەوە و ناتوانرێت لەو رێگەیەوە ئەو نامیلکەیە بەدەستبهێنرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەکات، سەرجەم نووسینگەكانی شۆفێری‌ و ئەو لایەنانەی، كە نامیلكەی شۆفێری پڕدەكەنەوە ئاگادار دەكەینەوە، كە لەمەودوا پێدانی نامیلكەی گشتی تەكسی تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەدرێت بەو كەسانەی، كە خوازیارن مۆڵەتی شۆفێری تەكسی دەربهێنن.


دەشڵێت، چیتر ناتوانرێت لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەو نامیلكەیە بەدەستبهێنرێت.


هاتوچۆى سلێمانى راشیگەیاندووە، لە ڕێكەوتی (1-12-2019)ەوە وردبینی نامیلكەی گشتی تەكسی لە پیشەی داواكار لەڕێگەی (لیژنەی باڵای بایۆمەتری)ەوە دەكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن