ئەڵمانیا... پانێلێك لەبارەی رۆژئاواوە بەڕێوەدەچێت
12:18 - 30/11/2019
"زەمەن"
ئەمڕۆ كاتژمێر 14:00 لەشاری مانهایم لە ئەڵمانیا، لەبارەی دۆخی رۆژئاواوە پانێلێك بۆ هەریەك لە خەتیب دیجلە، سیاسەتمەدار و ئەحمەد شێخۆ، سەركردەی سیاسی لە رۆژئاوای كوردستان سازدەكرێت.
لە پانێلەكەدا کۆمەلێک پرس دەبنە بابەتی دیالۆگ لەوانەش" چۆنییەتی بینینی کێشەی سیاسی لە ڕۆژئاڤای کوردستان، دەتوانرێ ئەو هێرشە سەربازییەی سەر ڕۆژئاڤا تێک بشکێنرێ؟ ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاڤا چ شانسێکی هەیە؟ ئەو مەترسیانەی تر چین لەسەر خۆرهەڵاتی ناوین؟ هەرێمێکی گرێدراوی جیهان چ بایەخ و ڕۆلی دەبێت؟ چەند پرسی تر جێی گفتوگۆی پەنالەکە دەبن".
وابڕیارە هەر لە پانێلەكەدا ژمارەیەکی زۆر لە سیاسی و کەسایەتی و ڕێکخراوپارتی سیاسی و مەدەنی ئەڵمان و کورد بەشدار بن.