ئاوى ژێر زەوى هه‌ولێر بەشێوەیەکی مەترسیدار کەمدەکات
09:29 - 28/11/2019
"زەمەن"
ئاوى ژێر زه‌وى ده‌كه‌وێته چینه‌كانى خواره‌وه‌ى زه‌وى و له نێو كه‌لێن و بۆشایى چینه به‌رده‌كانى زه‌وییه‌وه ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌كرێته دووبه‌ش، ئاوى نزیك له چینه‌كانى سه‌ر رووى زه‌وى و ئاوى بیرى قوڵ ئه‌و جۆره‌ئاوانه‌ى ده‌كه‌وێته چینه‌كانى خواره‌وه‌ى زه‌وى به نزیكه‌یى 80 بۆ 320 مه‌تر.
به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى هه‌ولێر، ئاستى ئاو به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو و مه‌ترسیدار دابه‌زیوه‌و ماوه‌ى گه‌یشتن به‌ئاوى ژێر زه‌وى گه‌یشتۆته 420 مه‌ترو له یه‌ك كاتژمێردا ته‌نیا 70 مه‌تر سێجا ئاو ده‌رهێنراوه، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ى ساڵانى هه‌شتاو نه‌وه‌ده‌كانى ڕابردوو ئاستى ئاوی ژێر زه‌وى له‌سه‌دا دووسه‌د كه‌میكردووه.
هەر بەپێى ئاماره‌كان، له‌نێوان ساڵى 1960 بۆ1970 ماوه‌ى گه‌یشتن به ئاوى ژێر زه‌وى 100 مه‌تر بووه، له یه‌ك كاتژمێریشدا 200 مه‌تر سێجا ئاو ده‌رهێنراوه، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونى كات ماوه‌ى گه‌یشتن به ئاوى ژێر زه‌وى زیادیكردووه‌و ئاستى ئاو به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه.
بۆ نموونه: له‌نێوان ساڵى 1970 بۆ 1980 ماوه‌ى گه‌یشتن به ئاوى ژێر زه‌وى 200 مه‌تر بووه، له یه‌ك كاتژمێردا كه‌متر له 200 مه‌ترسێجا ئاو ده‌رهێنراوه، له‌نێوان ساڵى 1980 بۆ 1990 ماوه‌ى گه‌یشتن به ئاوى ژێر زه‌وى 120 مه‌تر بووه، له یه‌ك كاتژمێردا 180 مه‌تر سێجا ئاو ده‌رهێنراوه، له نێوان ساڵانى 1990 بۆ 2000 ماوه‌ى گه‌یشتن به ئاوى ژێر زه‌وى گه‌یشتۆته 180 مه‌ترو له یه‌ك كاتژمێردا كه‌متر له 150 مه‌تر سێجا ئاو ده‌رهێنراوه.
هه‌رچى ساڵى 2000 بۆ 2010 ئاستى گه‌یشتن به ئاوى ژێر زه‌وى بۆته 250 مه‌ترو ئاستى ده‌رهێنان له یه‌ك كاتژمێردا بۆته كه‌متر له 100 مه‌تر سێجا.
له‌نێوان ساڵى 2010 – 2019 ئاستى ئاو به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو و مه‌ترسیدار دابه‌زیوه چونكه قوڵى بیره‌كان گه‌یشتۆته 420 مه‌ترو له یه‌ك كاتژمێریشدا ته‌نيا 70 مه‌تر سێجا ئاو ده‌رهێنراوه.
ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم، ده‌ریده‌خه‌ن ئاوى ژێر زه‌وى له هه‌رێمی كوردستان به زیاتر له پێنج ملیار م3 خه‌مڵێنراوه، كه 79.70 لەسەدی بۆ خواردنه‌وه به‌كاردێت، 18 لەسەدی بۆ كاروبارى كشتوكاڵی، 1.70 لەسەدی بۆ پیشه‌سازى و0.30 لەسەدی بۆ كاری توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى به‌كار دێت.
هەر بەپێى ئامارەکە هه‌رێمى كوردستان جگه له ئاوى یه‌ده‌گى ئاوى ژێر زه‌وى خاوه‌نى 30 ملیار سێجا ئاوه له ساڵێكدا.
پسپۆران ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن: تاوه‌كو ئێستا نازانرێت یه‌ده‌گى ئاوى ژێر زه‌وى له هه‌ولێرو هه‌رێمى كوردستان چه‌نده، به‌ڵام له ماوه‌ى 15 ساڵى رابردوو ئاوى ژێر زه‌وى به‌رده‌وام له دابه‌زیندایه.
ئاماره‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى هه‌ولێر ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، له ماوه‌ى 15ساڵدا له ناوچه ده‌شتایى و نزمه‌كان ماوه‌ى گه‌یشتن به ئاوى ژێر زه‌وى له‌نێوان 30 مه‌تر بۆ 64 مه‌تر زیادیكردووه به گوێره‌ى ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ نموونه له هه‌ندێ ناوچه‌ى ده‌شتى هه‌ولێر له ساڵى 2000 ماوه‌ى گه‌یشتن به ئاوى ژێر زه‌وى پێویستى به 17 مه‌تر له هه‌ڵكه‌ندن بوو، ئێستا ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبۆته‌وه بۆ 69 مه‌تر.
هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كانى ئه‌و به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیه، له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان ماوه‌ى گه‌یشتن به ئاوى ژێر زه‌وى و هه‌ڵكه‌ندنى بیر له‌نێوان 90 بۆ 150 مه‌تر بووه هه‌روه‌ها له ناوچه به‌رزه‌كان120 بۆ 150 مه‌تره، به‌ڵام ئێستا له هه‌ندێ شوێنى به‌رز، هه‌ڵكه‌ندنى بیر 150 بۆ 250 مه‌تر زیادیكردووه.
تاوه‌كو كۆتایى 2019، زیاتر له 22 هه‌زار بیر له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌ى یاسایى هه‌ڵكه‌ندراون و مۆڵه‌تیان پێدراوه، كه زیاتر 7 هه‌زارو 892یان له هه‌ولێرن هه‌مووشیان به‌مه‌به‌ستى كشتو‌كاڵى و پیشه‌سازى و خواردنه‌وه‌و مه‌زرەعه لێدراو‌ن. له به‌رامبه‌ردا ژماره‌ى بیره نایاساییه‌كان زیاتربووه له 30 هه‌زار بیر‌و له‌و رێژه‌ش زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه سنوورى شارى هه‌ولێرو هه‌رچه‌نده هیچ لایه‌نێكى فه‌رمى حكومه‌ت ناتوانێت ئامارى دروست له‌باره‌ى بیرى نایاسایى بخاته‌ڕوو.
به‌پێى راپۆرتێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ژینگه‌ى هه‌ولێر، ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی به‌رده‌وام له گشت حه‌وزه‌كان دابه‌زیوه‌و هه‌ندێ حه‌وزیش زه‌نگی مه‌ترسی وشكبوون لێ ده‌دەن وه‌ك حه‌وزى (بانه‌مان – كۆرێ) به‌هۆی ئه‌و قورساییه زۆره‌ی له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه هه‌یه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی بۆ گشت مه‌به‌سته‌كانى خواردنه‌وه‌و ئاودێری و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاری تر.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه “هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بڕیاری زیادكردنی دووری نێوان بیره‌كانی وه‌رگرتووه به تایبه‌ت له حه‌وزه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر كه دووری نێوان بیره‌كان له (500م)كراوه‌ته (600م) وه له(600م)كراوه‌ته (700م) بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر بیر هه‌ڵبكه‌ندرێ، به‌ڵام له‌لایه‌كی تر لێدانی بیری بێ مۆڵه‌ت به‌سه‌رپێچی و له ڕێگه‌ی ئامێری پایلی قه‌ده‌غه‌كراو به‌رده‌وامی هه‌یه“ .
راپۆرته‌كه‌ى ژینگه، ده‌ریده‌خات كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى ژێر زه‌وى ده‌بێته هۆى پیسبوونى سه‌رچاوه‌كانى تر‌ى ئاو و زه‌وى كشتو‌كاڵى، هۆكارێكیشه بۆ تێكچوونى خه‌زانه‌كانى ئاو‌و تێكچوونى ژینگه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه‌و زیادبوونى به بیابانبوون و دروستبوونى كاره‌ساتى سروشتى بۆ زینده‌وه‌ران و مرۆڤ.
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوەى ململانێ و قەیرانەکان، هه‌ر تاكێك له ده‌ستكه‌وتنى ئاوى پێویست و ئاوى ته‌ندروست له هه‌رێمى كوردستان گرفتى كه‌م ئاوى هه‌یه و گرفته‌كه به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى ئاو ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر چاكسازى ناوخۆیی نه‌كرێت له بوارى به‌كارهێنان و به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنان.
ئه‌و رێكخراوه، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به پیاده‌كردنى كه‌لتوورى به‌كارهێنانى ئاوه چونكه زه‌مانه‌تى زیاتره و له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدایه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى ئاوى ده‌ره‌وه‌ى سنور به‌رده‌وام ئاسایشی ئاوى هه‌رێم ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
له هه‌ر پێنج ڕووبارى هه‌رێمى كوردستان “زێى بچووك و زێى گه‌وره‌و خابوورو سیروان و ئاوه‌سپى” به تێكرای ئاوی رۆیشتوو 29.77 ملیار مه‌تر سێجایه، كه 17.74 ملیار مه‌تر سێجاى له‌ناو خاكى هه‌رێمه و 12.03 ملیار مه‌تر سێجاشى له ده‌ره‌وه‌ى ئاوى هه‌رێمه، به‌مه‌ش 59.6% بڕى ئاوى هه‌رێم سه‌رچاوه‌كه‌ى له ناوخۆیه‌و 40.4% سه‌رچاوه‌كه‌ى له ده‌ره‌وه‌یه.
هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، هه‌رێم خاوه‌نى 12 به‌نداوی بچووك و مامناوه‌ندو 91 پۆند‌ه‌و 25 به‌نداوو 29 پۆندی دیكه‌ش له‌ژێر دروستكردندان.
ئاماره‌كانى وه‌زاره‌ت ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ئاوى ژێر زه‌وى به زیاتر له پێنج ملیار مه‌تر سێجا خه‌مڵێنراوه، كه 79.70 لەسەدی بۆ خواردنه‌وه به‌كاردێت، 18 لەسەدی بۆ كاروبارى كشتوكاڵی، 1.70 لەسەدی بۆ پیشه‌سازى و 0.30 لەسەدی بۆ كاری توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى به‌كار دێت.
هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كان نزیكه‌ى 1.220.270 دۆنم زه‌وى له هه‌رێمى كوردستان به‌مشێوه پشت به ئاودان ده‌به‌ستێت: 64500 دۆنم به‌هۆى پرۆژه‌ى ستراتیژى، 1145500 دۆنم به‌هۆى پرۆژه‌ى بچوك، 10270 دونم به‌هۆى پۆنده‌كان.
پێداویستى هه‌رێمیش بۆ ئاوى خواردنه‌وه ده‌گاته نزیكه‌ى 800 ملیۆن مه‌تر سێجاو پێداویستى بۆ ئاودێرى كشتوكاڵى‌و پیشه‌سازیش ده‌گاته نزیكه‌ى 7.5 ملیار مه‌تر سێجا.
سه‌رچاوه‌ی نزیكه‌ی شەست لەسەدی ئاوی هه‌رێم ناوخۆیه‌و بۆ رووبەرووبوونەوەی گرفتەکان هەرێمی کوردستان پێویستی بە یاسایه‌ك هەیە تایبه‌ت بێت به رێكخستن‌و پاراستن و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو.
زۆرى لێدانى بیر كاریگه‌رییه‌كى نه‌رێنى بۆ سه‌ر ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى، له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم هه‌یه.
به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ساڵى 2018 به‌راورد به ساڵى 2019، 585.2 ملم بارانی زیاتر باریوه.
زیادبوونى ڕێژەى باران راستەوخۆ كاریگه‌ری بۆ سەر زیادبوونی ئاوی ژێر زەوی، ئاوی سەر زەوی و بەنداوەکان هه‌بووه. بەهۆیه‌وه بواری کشتوکاڵ لە وەرزی هاوین فراوانتر بووە.
کەشناسی سەبارەت بە پێشبینی دابارین له ساڵانی داهاتوو ده‌ڵێت: بەگوێرەی داتاکانی کەشناسی هەر 30 ساڵ جارێک خولێکی ئاووهەوا ڕوودەدات کە تیایدا باران بارین ڕێژەی پێوانەیی تۆمار دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەساڵانی داهاتوو بگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.
به‌پێى داتاكانى كه‌شناسیش له ساڵى 1941ه‌كه‌وه ئه‌و رێژه باران بارینه تۆمارنه‌كراوه، بڕى باران بارین له هه‌ندێ قه‌زاو ناحیه‌ى وه‌ك مێرگه‌سۆو دینارته گه‌یشتۆته دوو هه‌زار ملیم.
ڕووپێوییەكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش دەریدەخات له سه‌ره‌تاى وه‌رزى پایزى ئه‌مساڵ تاوه‌كو مانگى ئازار به‌هۆى زیادبوونى رێژه‌ى باران بارین و به‌فر، ئاستى ئاوى سه‌رزه‌وى له‌هه‌رێمى كوردستان له 20% زیادیكردووه به‌راورد به 10 ساڵى ڕابردوو، ئاستى ئاوى ژێر زه‌ویش نزیكبۆته‌وه له 10%.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان و بۆچوونى شاره‌زایان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى ئاو له داهاتوودا، پارێزگاى هه‌ولێر به‌راورد به شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان زیاتر ڕووبه‌رووى ئه‌و قه‌یرانه ده‌بێته‌وه به‌و پێیه‌ى به‌شێكى زۆر خاكه‌كه‌ى ده‌شتایه‌و رووبار‌و زێیه‌كانى لێوه دووره‌و له‌ماوه‌ى چه‌ندین ساڵى ڕابردووش تاوه‌كو ئێستا به‌شى ڕۆژهه‌ڵات و باكوورى ئه‌و شاره بۆ خواردنه‌وه پشت به ئاوى بیره‌كان ده‌به‌ستێت، تاوه‌كو ئێستا پڕۆژه‌ى ئاوى ئیفرازیان پێنه‌گه‌یشتووه‌و به‌هۆى دوورى له پڕۆژه‌ى ئاوى ئیفراز، به تایبه‌ت له هه‌ندێ قه‌زاو ناحیه‌دا، له‌ماوه‌ى 10 ساڵدا زیاتر له 50 بیر داخراون به‌هۆى وشكبوونیان، له دیارترینیان بیره‌كانى ناحیه‌ى قوشته‌په كه 15 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر دووره.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له رێگه‌ى وه‌رگرتنى قه‌رز له وڵاتى به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى كه‌م ئاوى له ژماره‌یه‌كى گه‌ڕه‌كى شارى هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كى ئاو ده‌خاته بوارى جێبه‌جێكردنەوە.
به‌هۆى گرفتێكى گه‌وره‌یى کەمئاوی و گه‌یاندنى ئاوى ئیفراز بۆ ژمارەیەک گەڕەکی شاری ھەولێر، پڕۆژەی چوارەمی ئاوی ئیفراز جێبەجێ دەکرێت و ناوی پڕۆژەی ئاوی ھەولێرە، کە لەو پڕۆژەیەدا ئاو لە زێی گەورەوە ھەناردەی شار دەکرێت، پڕۆژه‌كه له لایه‌ن کۆمپانیایەکی بەریتانییەوە بە قەرزی درێژخانەن ئه‌نجامده‌درێت.
پڕۆژەی چواری ئاوی ھەولێر ئاوی خواردنەوە بۆ ناوچەی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و شارەدێی کەسنەزان و ده‌وروبه‌رى دابین دەکات، له نێویشیان گه‌ڕه‌كانى حەسارۆک و ھەولێری نوێ و قه‌ره‌بوو و زیلان سیتى و سێبه‌ردانى نوێ و ژماره‌یه‌ك شوێنى دیكه‌ى له باكوورى ئه‌و شاره، كه كێشه‌ى كه‌مئاویان هه‌یه.
ئاوى ژێر زه‌وى له هه‌رێمى كوردستان له بارودۆخێكى خراپدایه ڕۆژ دواى ڕۆژ قووڵى بیره‌كان زیاد ده‌بێ و بڕو جۆره‌كه‌شى به‌ره‌و كه‌م بوون پیسبوونى كیمیاى و فیزیاى ده‌چێت.
به‌پێى ئه‌و داتا‌و ئاماره‌كانى ده‌سته‌ى ژینگه نمونه‌ى حه‌وت حه‌وزى ئاوى وه‌رگرتووه له ده‌ره‌نجام ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له 4 بۆ 79 مه‌تر دووجا ئاو كه‌میكردووه.
ئاژانسى بۆشایگه‌رى ئاسمانى ئه‌مریكا (ناسا) له نوێترین توێژینه‌وه‌یدا، كه له ڕێگه‌ى مانگى ده‌ستكردى (GRACE) تایبه‌ت به ته‌كنۆلۆژیاى گه‌ڕان به دواى ئاوى سازگاردا ئه‌نجامیداوه و له (2002)ه‌وه ده‌ستى به كاركردووه‌و هۆشداریده‌دات له باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له 19 وڵاتى جیهان.
ناسا، له‌و ڕاپۆرته‌دا سه‌باره‌ت به عێراق و سوریار ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، له عێراق و سوریا ئاوى سازگار رووى له نه‌مانه و ئه‌و دوو وڵاته تێنووترین وڵاتى ناوچه‌كه‌ن.
ئاشكرایكردووه، 19 ناوچه‌ى جیهان رووبه‌ڕووى كه‌م ئاوى و وشكى ده‌بنه‌وه له نێویشیان عێراق و سووریا، كه رووبه‌ڕووى قه‌یرانى كه‌م ئاوى ده‌بنه‌وه.