1079 کوردستان

غالب محەمەد: پارێزگاری هەولێر پیاوەتی بە ئاوی حەمامەوە دەکات

10:22 - 08/11/2019

"زەمەن"

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پارێزگارى هەولێر پیاوەتی بە ئاوی حەمامەوە دەکات کە دەڵێت، بڕی 5 هه‌زار دینار له‌و نرخه‌ی بۆ نه‌وتی سپی دانراوه‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.

غالب محەمەد ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووکە بڵاویکردەوە، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند،"دوای بەدواداچونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت"، بەڵام نرخی ئەو نه‌وتەى بەغدا ناردوویەتى بۆ هەرێم 31 هه‌زارە  و ئه‌گه‌ر نرخی زیاتر وه‌ربگیرێت ناچار ده‌بین به‌ راپۆرتێك حكومه‌تی عیراق ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌.


ئاماژەى بەوەشکردووە، " جارێکی تر دەڵێم ئەو نەوتی بۆ ماڵان دابین کراوە لە لایەن حکومەتی عیراقە ، نرخی (۲۱٦) لتر نەوتی سپی دەکاتە (۳۱) هەزار دینارە کە حکومەتی عیراق وەک پاڵپشتی ناردویەتی بۆ پارێزگاکانی هەرێم ، بەڵام دوای ئەوەی تێکەڵی دەکەن بە نەوتی کواڵیتی خراپ و بەنرخێکی گرانتر دەی دەن بە هاوڵاتیان ، دوای ئەوەیش وەک بڵێت خیر دەکەن ، دەڵێن لە بەر بەرژەوەند هاوڵاتیان نرخەکەمان کەم کردەوە ! ناڵێت دزیەکەمان کەمتر کرد ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەدڵێ خۆیان و کۆمانیاکانیان نرخ دادەنین نەک لە بەرژەوەندی خەڵک".

ئەو پەرلەمانتارە، داواکارە لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم بەنرخەکەی خۆی و نرخی نەقڵەکەی کە کەمترە لە دوو هەزار دینارە بدڕێت بە هاولاتیان، "چونکە ئەو نەوتە بۆ هاوڵاتیان دابین کراوە، نەک بۆ تاڵان کردن لە لایەن کۆمپانیاکانی حزب، ئەگەر بەو نرخە نەبێت ناچارمان دەکەن ناوی هەر پێنچ کۆمپانیاکە و چوار پارێزگاکە بە راپۆرتێکی تێر و تەسەند تەسلیمی دەستی دەست پاکی عیراق بکەین بۆ ئەوەی لێکۆڵێنەوە لەم گەندەڵێە بکەن ".

غالب محەمەد لە کۆتایی نوسینەکەیدا دەڵێت: لقد أعذر من أنذر وأنصف من حذر

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن