وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا: هەسەدە هاوبەشى ئێمەیە
07:22 - 07/11/2019
"زەمەن"
وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، ئامانجى سەرەکى ئێمە لە سوریا تێکشکاندنى داعشە و هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)ش هاوبەشى ئێمەن و هاوکار و پشتیوانیان دەبین.
جۆناسان هۆفمان، وته‌بێژی وزاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی سه‌رپشككراون له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هێزێك كه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر بیره نه‌وتیه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی فورات دروستبكات".
وتیشى، هێزەکانمان لە سوریا مافى بەرگریکردن لە خۆیان هەیە و بارودۆخەکەش بڕیاردەدات تاوەکو کەى لە سوریا دەمێننەوە، بەڵام کشانەوەى هێزەکانمان لە کۆبانێ بەردەوامە.
وته‌بێژی وزاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەى بەوششکرد کە وڵاتەمەى دەست لە کاروبارى عێراق وەرنادات.