(فێرمێر) و دوو تابلۆ بەناوبانگەکەی
10:29 - 05/11/2019
رزگار ئەمین - هۆڵەندا
هونەرمەندێکی هۆڵەندی بە دوو تابلۆ ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کردووە. فێرمێر ئەو هونەرمەندەیە کە بە دوو تابلۆ ئەو دەنگدانەوە گەورەیەی لە چەرخی هونەردا بەدەستهێناوە. ئەم هونەرمەندە له نێوان ساڵانی ۱٦۳۲ـ۱٦۷٥ له‌شاری دێڵفدت ژیاوە. سه‌ره‌ڕای شاکاره هونه‌رییه‌کانی ناوبانگی دەرکردووەو به دوو تابلۆش، ناوبانگەکەی زیاتر ده‌نگیداوه‌ته‌وه. تابلۆکانیش بە ناوەکانی(ئه‌و کچه‌ی شیر رۆده‌کات، ئه‌و کچه گه‌نجه‌ی گواره‌یه‌کی یاقووتی له گوێدایه)۰
تابلۆی(ئه‌و کچه گه‌نجه‌ی گواره‌یه‌کی یاقووتی له گوێدایه) ئێستا وه‌ک تابلۆی مۆنالیزایه بۆ هۆڵەندییه‌کان، که له‌سه‌ر شێوه‌ی بارۆک دروستکراوه‌و جوانییەکی تایبەتی هەیە. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌ر “فێرمێر” ئه‌م ستایله‌ی لە کاری هونەرییدا به‌کارنه‌هێناوه، به‌ڵکو هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌می خۆیشی، وه‌ک گه‌وره هونه‌رمه‌ند (رێمبراند و فرانس هاڵس) شێوازی “بارۆکین” بۆ تابلۆکانیان بەکارهێناوە، بێگومان هەریەکەیان بە شێوازی خۆی.
به‌ڵام وه‌ک له دۆکۆمێنته‌کانیدا، کە پاش مردنی جێماوەو ئێستا پارێزراوە، ئاماژه‌ی به‌وه کردووه (فێرمێر) تابلۆی (ئه‌و کچه گه‌نجه‌ی گواره‌یه‌کی یاقووتی له گوێدایه) له‌چکه‌که‌ی سه‌ری بە ستایل و شێوازی وه‌ک شێوازی تورک کردویه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فێرمێر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا هاتووه ــ کامێره دیاـ یان شێوه‌ی کامێره پرۆیه‌ک به‌کارهێناوه. که له راستیدا هونه‌رمه‌ند فێرمێر پێویستی به‌و شێوه به‌کارهێنانه نه‌بووە، چونکه خۆی هونه‌رمه‌ندێکی به توانا بووه‌و ئاست بەرز بووە لە تەکنیکی هونەریی و شێوازی کارکردنی هونەریدا. ستراکتۆر و رووی پێکهاته‌ی تابلۆکه، زیاتر باڵی تاریکیی به‌سه‌ردا کێشاوه، وه‌ک کچەکە له‌نێوان ۲۰ ساڵدا ده‌بێت. تابلۆکه زۆر سه‌رنج راکێشه، کچه‌که سه‌یرت ده‌کات و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی نه‌رم له‌سه‌ر لێوه‌کانیه‌تی، زۆر به ته‌نکی بۆیه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌موچاوی به‌کارهێناوه.