هێرشکردنە سەر رۆژئاواى کودستان دەستیپێکرد
04:29 - 09/10/2019
"زەمەن"
سەرۆککۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند و
لە دەستپێکى فڕۆکەکانی تورکیا ناوەندی سەربازیی سەرێکانیێ ـیان لە رۆژئاوای
کوردستان بۆردوومانکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری لە تویتێکدا رایگەیاند، "ئۆپراسیۆنی تورکیا دژ بە پەکەکە لە خۆرهەڵاتی فورات دەستیپێکردووە".
ئاماژەى بەوشەکرد، "له رێگهی ئۆپهراسیۆنی بەهاری ئاشتیی-هوه ههڕهشهی تیرۆر لهسهر وڵاتهكهمان لهناودهبهین".
هێزەکانی سوریای دیموکرات، داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رابگەیەنن، بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵکی بێتاوان بووەستێت.