لێدوانى وتەبێژى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتى لە بارەى دەنگۆى دواخستنى کۆنگرە
03:27 - 09/10/2019
"زەمەن"
وتەبێژى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتى رایدەگەیەنێت: هیچ بڕیارێکى
فەرمى بۆ دواخستنى کۆنگرەى حیزبەکەى نییە و لە کاتى خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
بڕیار رەشید وتەبێژى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتى بە دیجیتاڵ
میدیاى "زەمەن"ى راگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەى یەکێتى
بەردەوامى هەیە و هیچ بڕیارێکى فەرمى بۆ دواخستنى کۆنگرەى حیزبەکەى نییە و رۆژى
٢٠١٩/١٢/٧، کە لەلایەن مەکتەبى سیاسى یەکێتییەوە دیارى کراوە، کۆنگرەى یەکێتى ئەنجامدەدرێت.
وتیشى، ئەو قسانەى کە دەکرێن لە بارەى دواخستنى کۆنگرەى یەکێتى،
هیچ بنەمایەکیان نییە و ئەوانەى باسى دواخستنى کۆنگرە دەکەن، نەیارى کۆنگرە و یەکێتین.
ئەوە لە کاتێکدایە، بەشێک لە پەیجەکانى تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان و لە نێویشیاندا دوو کادرى یەکێتى ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆنگرەى یەکێتى لە
وادەى خۆیدا ئەنجامنادرێت و دەڵێن: "باى باى" کۆنگرە.