1010وتار

۱۱ نوقڵ بۆ خەڵەفاوێک

7/23/2019 12:24:00 PM
دڵشاد مه‌لا


نوقڵی ۱

زۆرینەی تەمەنت لەو ڕاکە ڕاکەدا بەهەدەردا بۆئەوەی ئاستی سیاسەت و کەسایەتیت بگەیەنیتە ئاستی کەسایەتی ڕاوانشاند کاک نەوشیروان بەو ئاواتەشەوە دەمریت
حەسادەدت باش  

نوقڵی ۲

بەچ ڕوویەکەوە باسی کاک نەوشیروان دەکەیت
بیرت چوویەوە لە پلنیۆمی کۆمەڵەی ڕەنجدەران ساڵی ۱۹٨٥ لەکۆی ٦۰ ئەندامی پلنیۆم ٥۹ ئەندامیان دەنگیان دا بە ڕەمی کردنت تەنها عبدوڵا ناوێک نەبێت بەنەخێر دەنگیدا بەڵام کاک نەوشیروان ئەندامانی پلنیۆمی بەوە ڕازی کرد نەکوژرێت کەوتی ئەگەر بیکوژین دواتر دەڵێن سیاسیەکیان کوشت
قارەمانیت باش

نوقڵی ۳

سەبارەت بە ۲۲ کۆپتەرەکەت و ئاوای حەمەی کەرەم
کاک ئاوات قارەمانی و کاک عادل شکورت بە شاهێت ناو هێنابوو
کاک ئاوات قارەمانی لەکتێبی بیرەوەریکانی خۆی( ڕێگا باریکە)کاندا
دەڵێت لەو شەڕەدا هەتا ئێوارە لەناو نەیجە و بنەتەروەکاندا خۆمان شاردەوە
کاک عادل شکوریش وتبوی  نە کۆپتەرەکان زەرد و سور بون نە ژمارەیان لەسەر بوو تا بتوانین بیان ژمێرین
 کۆپتەرت باش
نوقڵی ٤

پرۆژەکەی تۆ لە پرۆژەکەی کاک نەوشیروان سەردەمی ڕیفۆرم باشترە؟
 بێگومان نەخێر
پڕۆژەکەی تۆ چی  لە پرۆژەکەی ناوەندی بڕیار زیاترە؟
بۆ ئەمشیان بەدڵنیایەوە پرۆژەکەی جەنابت نەک ناگات پرۆژەکانی ئەواندا بڵکو پرۆژەکەی جەنابت ئینشائی کرچوکاڵ و کاردانەوەیەکی پەراوێزخستنتە
 پرسیارێکی سادە ئەگەر جەنابت ئەوەنە لە خەمی یەکێتی دایت بۆ دژی پرۆژەکانی کاک نەوشیروان و ناوەندی بڕیار وەستایتەوە ؟!
پرۆژەت باش


نوقڵی ٥

ئەگەر تۆ خەڵەفاوی ئێمە شەکرشکاندنەکانی تۆمان بیرە ئەگەر بیرت چوە بابیرت بخەمەوە لەساڵی ۲۰۱۳ لە دەربەنیخانەوە بەدەنگێکی نەشاز وڵامی سەرۆکی هەرێم ئەوکاتت دایەوە بە قیقیێک وتت ئێمە قەبوڵی ناکەین هێزی پێشمەرگە یەکبخرێتەوە
خەمخۆریت بۆ نیشتیمان باش

نوقڵی ٦

جەنابی سکۆلار خۆ هەر جەنابت بویت لە کەناڵی ڕووداوە وتت ئەگەر یەکێتی ۱ کورسیش بێنێت هەر حوکمڕانە
لە دیبەیتێکدا وتت سونەم موسڵمانم 
سکۆلارت باش

نوقڵی ۷

ئەگەر تۆ بیرت چوە من لە بیرمە خانوەکەی خانەقینت کە بەناوی دار استراحەی مەڵبەندی خانەقینەوە دووجار ناوی لە بووجەی حکومەتدا  لە پەرلەماندا هاتبوو ئەوکات بەلێهاتوی پەرلەمانتاران ئەو گەندەڵیه تێنەپەڕی
کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانت چی کە ژمارەکانیان بە تەسەسول داناوە
گەندەلیت باش

نوقڵی ٨

کاکی دیموکراسخواز هەر بەڕاست ئەوە تۆ نەبووی فەرمانت بەمەڵبەندی خانەقین کرد کە هەڵبکوتنە سەر ماڵی مامم لەبەر ئەوەی بوە بەگۆڕان لەکاتێکدا تۆ دەتزانی خاوەنی ۲ کوڕی شەهیدە
دیموکراسیت باش

نوقڵی ۹

تا سەرۆک کۆمار بەدڵی تۆ هەڵنبژێردا
جەنەڕاڵی دەرکردن و نابڕاو کردنی نەیارەکانت بویت جەنەڕاڵی بێ ئەستێرەی هەڕەشەو گوڕەشەکانت بویت ئێستە خێرە خۆت واپیشان ئەدەیت هەڕەشانەت لێ دەکرێێت و قوربانیت
جەنەڕاڵیت باش

نوقڵی ۱۰

ئەم پرۆژەو خۆ بەقارەمان نوادنەت ئەو ایعترافە گرینۆکەکانی سەردەمی ئاڵای شۆڕش و بەگرتدانی هاوڕێکانی خۆتی بیرخستمەوە کە بەگریانەوە پاڕایتەوە بەس مەمکوژن ناوی یەک بەیەکی پێشمەرگەکانیشتان پێدەڵێم
کە ئەو کات سەدان قارەمانی وەک ئەحە ڕیشە و جەماڵە ڕەش و سەدان کادری بەتوانات بەس لە گەرمیاندا ڕووخاند بە ئێستەشەوە باجی ترسنۆکی تۆ دەدەن
قارەمانیت باش

نوقڵی ۱۱
باسی کارەبا ناکەم
کارەبات باش

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن