کەرکوک لە نێوان قودس و دڵدا
7/5/2019 7:32:00 PM
دڵشاد مه‌لا
دیاره كه به‌كارهێنانى وشه‌ى قودس وه‌كو ئاوه‌ڵناوى كه‌ركووك ماناى پیرۆزیى كه‌ركوك ئه‌گه‌یه‌نێت له‌لاى یه‌كێتیى به‌و پێیه‌ى مامجه‌لال ئه‌م ناوه‌ى لێ ناوه، پێش ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن بارزانی باوكه‌وه به دڵ ناوبراوه كه ماناى گرنگیى ئه‌م شاره له‌لاى ئه‌وان ئه‌گه‌یه‌نێت!!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ئه‌رزى واقع له دواى روخانى سه‌دام و به‌تایبه‌تیش له‌دواى داعشه‌وه ئه‌وه‌ى بێڕێزیى و بێئه‌ده‌بیى بێت به كه‌ركووك كراوه، هیچ شارێكى كوردستان نییه به‌قه‌ده‌ر كه‌ركووك له‌لایه‌ن به‌رپرسانى كورده‌وه سوكایه‌تیی پێ كرابێت، هه‌ر له بردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ى و دابه‌شكردنى له‌نێوان مه‌سول و كوڕه مه‌سوله‌كاندا تا ده‌گاته رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر دانانى پارێزگارێك بۆ ئه‌م شاره.
قودسی عەرەب و ئیسرائیل جولەکە هەموو سەروەت و سامانەکەیان بۆ ئەوە بەکارهێنا وڵاتانی عەرەبی ڕازی بکەن باسی قودس نەکەن و دەستی لێ هەڵگرن كه كردیشیان.
قودس و دڵەکەی ئێمە ۱٨۰ پلە بە پێچەوانەی قودسە ئەسڵەکەیە، قودسەکەی ئێمە لەبری پاراستن و خزمەتکردنی هەتا بەکەڵکی دادۆشین بێت قودسە، دڵەکەی ئێمە لە بری ئەوەی نەیئێشێنین و نازى كوردانه‌ى هه‌ڵبگرین به‌ڵام سەوداو مامەڵەی پێوە ئه‌كه‌ین.
پارتی و یەکێتیی چیان لەکەرکوک کرد ...
لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و کەوتنی ڕژێمەکەی سه‌دام حسێن باشترین دەرفەت بۆ کورد هاتەپێشەوە کەرکوک و سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان بەهاوکاری هێزەکانی ئەمریکا گەڕێنرانەوە باوشی نیشتیمان یەکێتیی و پارتی لەبری ئەوەی عەره‌بی هاوردەى تەعریب لە شاری کەرکوک وەدەرنێن و سۆزی عەرەب و تورکومانەکانە ڕەسەنەکانی کەرکوک بەلای کورددا ڕابکێشن، بە خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوە ئەوشارە، کەچی جووتحزبى جووتبنه‌ماڵه وێرانیان کرد، هەر بەرپرسێک گەڕەکێکی داگیرکرد، بە هەزاران دۆنم زەوییان بۆ خۆیان و حزبەکانیان داگیرکرد و بە نایاسایی بە بەرچاوی تورکمان و عەرەبەکانەوە دابەشیان دەکرد بەسەر ئەو کوردانەی وه‌لائیان بۆ حزب هەبوو، لەبری ئەوەی لە سەدا ۱۰ی ئەو ئه‌پارتمانانەی هه‌ولێر و سلێمانی لە کەرکوک دروستبکەن کەچی سیمای شاریشیان شێواند.
لەبری ئەوەی نەوتی کەرکوک بخه‌نە خزمەتی کەرکوکەوە کەچی کێڵگەکانی نەوتیان لە نێوان خۆیاندا دابەشکرد.
یەکێتی و پارتی لەبری ئەوەی دامەزراوەکانی کەرکوک بخه‌نەوە سەرپێ و حوکمێکی ڕەشیدی پەیڕەو بکرێت كه‌چى هاتن دابەشیان کرد بە دوو ئاسایش و دوو پۆلیس، هەموانیش دەزانین دۆخی ئەمنی کەرکوک لەوپەڕی خراپیدا بوو.
هاتنی داعش دەرفەتێکی تری زێڕین بوو بۆ کورد لاوازبوونی حکوومەتی عێراق جارێکی تر کەرکوک و زۆرینەی ناوچە دابڕاوەکانی تر کەوتەوە ژێر دەسەڵاتی کورد ئەوکات زۆرینەی بەرپرسەکان ڕایانگەیاند ئیتر پێویستمان به مادەی ۱٤۰ نیە، ئەو کەرکوکەی بە هەزاران شەهیدی لە پێناودا درا و لە ۱٦ی ئۆکتۆبەردا بە ڕێکەوتن یان نابەرامبەری هێز لە قۆڵێکه‌وه به‌رگرى و له ده‌یان قۆڵه‌وه پاشه‌كشێ کرا، دواجار کەرکوک بەجێهێڵدرا و ڕادەستی میلیشیاکانى حەشدی شەعبی کرا.
کەچی ئێستاش موزایەدە بەسەر کەرکوکییەکانەوە دەکەن !
ئەوەتا لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک پارتی و یەکێتی ناگەنە ڕێکەوتن پارتی و یەکێتیی لەبری ئەوەی لە خەمی کەرکووک و کەرکووکییەکانیان هەبێت خەمی پۆستی پارێزگارێکیانە لەبری ئەوەی که‌رکووک بگێڕنەوە سەر هەرێمی کوردستان خەریکبو هەرێم بکەنەوە بە دوو ئیدارە.