نه‌وه ترسناكه‌كه خه‌ریكی چین؟
1/16/2021 9:52:00 AM
دڵشاد مه‌لا
له غیابی حه‌كیمێكدا ئامۆزاكان بێ ڕه‌حمانه هه‌ر ڕۆژه و به قه‌ده‌رێك ڕامان ئه‌چڵه‌كێنن، ڕۆژێك ئه‌مانخه‌نه سه‌ر ناوه‌ند و ڕۆژێك سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعشمان پێ ئه‌فرۆشنه‌وه و ڕۆژێكی تر خۆیان ده‌كه‌نه به‌ته‌ڵی مانه‌وه‌ی حه‌سه‌كه و خۆرئاوا، ڕۆژێكیش له سۆشیال میدیاكانیانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌سه‌ن پلایس بڵاوئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژێكیش به‌م هه‌رێمه‌وه ماندوونه‌بوون و وه‌كو كه‌لاكێك هه‌ر ڕۆژه و سوچێكی ڕائه‌كێشن، دوای دۆڕاندنی كه‌یسی ناوچه دابڕێنراوه‌كان سه‌رقاڵبوون به لێدان له ده‌ست و تاقمی ئامۆزاكانی خۆیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كانیان.
نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتزاده‌كان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ بێ ڕه‌حمانه‌تر به‌رئه‌بنه گیانمان، هه‌ریه‌كه و بۆ خۆی سه‌رۆكێكه و به‌ناوی هه‌موومانه‌وه فه‌توا ئه‌دات و ڕێككه‌وتن ئه‌نجامئه‌دات، ئه‌و عیراقه‌ی كه خۆی قه‌رزی ده‌ره‌كی ئه‌كات و كێشه‌ی گه‌وره‌ی بودجه و موچه‌ی هه‌یه، خه‌ریكن له‌پێناو لاوازكردنی بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵ و حكومڕان هه‌رێمه‌كه ئه‌كه‌نه‌وه به دوو، خه‌ریكن ته‌كلیف له عیراقێك ئه‌كه‌ن بمانخاته سه‌ر خۆی كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی پێ نادرێت و كورتهێنانێكی زۆری هه‌یه ئیتر چۆن باری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ئه‌خاته سه‌ر ملی؟ پێویسته تاك به تاك بیر بكه‌ینه‌وه ببینین چ شه‌ڕێكی قێزه‌ونمان پێ ئه‌كرێت، ببینین داهاتی ملیاران دۆلاری مه‌رزه‌كانمان كێ ئه‌یبا و كێ ئه‌یخوا؟ ده‌بوو سه‌ركرده و نه‌وه‌كانمان له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕیفراندۆم سه‌ری خۆیان كز بكردایه و مه‌جالێكیان بۆ هه‌ناسه‌دانمان بهێڵایه‌ته‌وه، كه‌چی هه‌ر ڕۆژه و به‌زمێكمان بۆ درووست ئه‌كه‌ن، له‌پاڵ دزینی سه‌روه‌ت و سامانی نیشتیمان‌دا خه‌ریكی قوماركردنن به هه‌رێمه‌كه‌مانه‌وه.
ئه‌و هه‌مووه پۆخڵه‌واته سیاسی و ئیدارییه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی هه‌یانبووه، قه‌ت ناگاته ئه‌و خه‌ته‌ره‌ی كه له سایه‌ی هه‌رێمۆچكه‌یه‌كدا پێی ئه‌گه‌ین، هه‌تا له به‌غداش پارچه پارچه بین ده‌بینه پارچه‌ی بچوك و زووتر قوت ئه‌درێین، دیموكراسی و ئازادی، نه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و بژێوی هاوڵاتیانیشمان ده هه‌نگاو بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌واته ئه‌و دابه‌شبوونه بۆ؟ سه‌ركرده‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووه فه‌سادییه سیاسی و ئیداریی و ئابوورییه‌یان به‌ڵام خه‌ریكن ئۆباڵی دواكه‌وتنه‌كانیان ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی هه‌رێم كه‌چی نه‌وه‌كان خه‌ریكن له‌پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ئاگرێك ئه‌كه‌نه‌وه كه كوژاندنه‌وه‌ی ده‌یان ساڵی بوێت!
باشه ئه‌وه‌ی ئامۆزاكان ده‌یكه‌ن، هه‌ر ئه‌وه نیه كه نه‌یارانی كورد ئه‌یانه‌وێت؟ به‌ڵێ نه‌وه ترسناكه‌كه خه‌ریكی قه‌ڵه‌م كڕین و خۆفرۆشین و بێحورمه‌تكردنی خه‌ڵكن!