سەرەتا
هەواڵ
کوردستان
عیراق
جیهان
ڕاپۆرت
کوردستان
عیراق
جیهان
دیمانە
ئابوری
بیروڕا
تەندروستی
شیوازی ژیان
کولتوور
ئەرشیف
ماڵپەرە کوردیەکان
309
وتار
ئێستاش دژم..
4/17/2023 5:27:00 PM
دڵشاد مهلا
من دەوڵەتێكم ناوێت ژێردەستەی داگیركەران بێت، دەنگی ئازا و ڕۆژنامەنوسانی تێدا تیرۆر بكرێت، ڕیشی مەلای تێدا بسوتێنرێت و شەق لە مامۆستاكانی هەڵبدرێت، ئەسڵەن دەوڵەتێكم ناوێت سەر و برۆی پێشمەرگە و پارێزەری تێدا بتاشرێت! بەڵێ دەوڵەتێكم ناوێت گەنجی خێرلەخۆنەدیوی گیرفان بەتاڵ لە خۆپیشاندانەكاندا خەڵتانی خوێن بكرێت، بۆیە تا سەر ئێسقان دژی ئەو دەوڵەتە دەبم كە دەسەڵاتدارەكانی چاوساخی درۆنەكانی داگیركەران بێت و كون بە كونی نیشتیمان بەدوای براكانی خۆیەوە بێت! ئێمەمانان خوێنمان بۆ ئەم نیشتیمانە داوە ئێمە دەزانین كێ دەوڵەتمەدارە و كێش جاش و گوێ لە مستی داگیركەرانە، بۆیە سوور بزانم سبەی ئەمانە دەوڵەتی كوردی دروست دەكەن من دژی دەبم.
ئێمە بۆ دژ بووین؟
ئێمەومانان بۆ دژی ڕیفراندۆمچییەكان وەستاینەوه و خەڵك چۆن لە ئێمەیان دەڕوانی، چۆن باوەڕیان بە ئەوان هێنابوو؟ ئێمە حەقیقەتە تاڵەكەمان دەبینی و خەڵكیش لەژێر كاریگەری سۆزوعاتیفەی كوردایەتی و نواندن و وتارە چەواشەكارانەكەی سەرۆكدا ئێمەیان بە جاش و ئەوانیشیان بە نیشتیمانپەروەرێكی عەیاره24 لە قەڵەم دەدا، كەلەحقیقەدا ئەوەی ئەوان عەیارە 0 بوو ئەوەی ئێمە عەیارە 24ە حەقیقەتەكە بوو، بە هاتوهاوار و قیڕەقیڕ وایان لە خەڵك گەیاندبوو كە لە دوای دەنگدان دەوڵەتی كوردی لەپێش دەرگایە!!
شەوێك پێش ڕیفراندۆم
شەوی پێش ڕیفراندۆم خزمێكم زۆر بە جدی بە دڵسۆزییەوە بۆنیشتیمان لێم هاتە پێش و پێی وتم چەندت پارە دەوێت دەتدەمێ بەس دەنگ بە ڕیفراندۆم بدە، كه ئەو خزمەم نە پارتی بوو نە یەكێتی بەڵكو تەنها لە دڵسۆزییدا بۆ نیشتیمان ئەو پێشنیارەی بۆ كردم و منیش پێموت بە قوربانتبم بۆ تۆ وا تیگەیشتووی كە خاكفرۆش و خیانەتكارێك دەوڵەتی كوردیت بۆ دروست دەكات؟ نا ئەزیزم ئەمەش پیلانێكی تری داگیركەرانە كە چەند ڕۆژێك پێش ڕیفراندۆم لە نووسینێكدا هاوارم كرد كە ئەگەر بێتو یەكێتیی بچێتە ئەم یارییەوە ئەوا ناوچە دابڕاوەكان دەكەونە ژێر مەترسییەوە، دەرئەنجام بەداخەوە ناوچە دابڕاوەكانمان لەدەستدا، جا هەر ئەو خزمەمم بە هاشوهوشی میدیاكانی پارتی تێنەكوتبوو بەڵكو زۆرینەی حزبەكان و كۆلكە سیاسییەكانی بۆنی درۆی ڕیفراندۆم وای سەرخۆش كردبوون ڕاست و چەپیان لە یەك جیا نەدەكردەوە.
وتارەکانی تری نوسەر
ئێستاش دژم..
سی و سێ ساڵ پێش ئێستا سواری ئیڤایان کردین لە ئەنفالدا
نهوه ترسناكهكه خهریكی چین؟
۱۱ نوقڵ بۆ خەڵەفاوێک
کەرکوک لە نێوان قودس و دڵدا
سۆشیال میدیا
بیروڕا
سەردار عەزیز
ئاراستەی پرسی کورد؟
هەندرێن شێخ راغب
كوشتنی باراك..؟؟ مەرحەبا شەیتان !!! كورد نابێت رێگا بدات هێنری كیسنجەرێكی تر دووبارە ببێتەوە!!.
رەووف محەمەد ئالانی
پەروەردە لە نێوان ئاوێنەی شکاو و کانیاوی ڕووندا
عومەر عەلی محەمەد
ریفراندۆم ، پڕۆسەیەکی سیاسی، بەبێ پلانی ستراتیجی
عەبدولرەحمان راشد
کامەیان بەهێزترە... سعودیە یان ئێران؟
هونەر حاجی جاسم
٢٥ی ئەیلولی ۲۰۱۷؛ ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئەو ڕۆژەیە کە دەبێت لێی فێربین!
ئاسۆس هەردی
میدیای ئێمەو میدیای ئەوان
فارس نەورۆڵی
جیاوازییەکانی ئەمڕۆ چ جیاوازییەکن؟
ڕۆژنامەی زەمەن
وتاری هەفتانەی گۆڕان
زەمەنی ڕەمەزان
دایەلۆگی نێوان عێراق و ئەمریكا
رووماڵی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا
یەک ڕۆژ
یەک هەفتە
یەک مانگ
لە سبەینێوە کەش فێنک دەبێت و بارانیش دەستپێدەکات
وەزارەتی ناوخۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی دیجیتاڵی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاڕاستەی شۆفێرانی تاکسی و ماتۆڕسکیل دەکات
بەپەلە.. مەسرور بارزانی نیگەرانە بەرامبەر ئەمریکا
هەرێم کەمال ئاغا مژدەی هاتنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری راگەیاند
هەواڵێکی خۆش بۆ گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە
بەپەلە.. لیژنهكه بڕیاریدا بهنزین به نرخی عێراق بۆ كوردستان دابین بكرێت
تەمەنی خانەنشینی درێژکرایەوە
چوار هەزار پارچە زەوی لە سلێمانی دابەشکرا..
کۆمپانیای ئاسیاپەی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی ڕاگەیاند، وەك سەکۆیەك بۆ گەیاندنی تاکی عێراقی بە خاڵەکانی پارەدانی جیهانی
گەرمای سبەینێ بەهارییە
ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەستدا
کولتوور
ئەوەی حسابی پاکە، لە محاسەبە بێباکە!
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی ،هاوپەیمانیی فریودەرانە
لە ستایشی رەفیق سابیردا….
شیعرێک بۆ دایکم و ھەموو دایکانی جیھان، بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی ژنانەوە!
شاعیر و نووسەری ناسراوی کورد رەفیق سابیر لە سوێد کۆچی دواییکرد