22وتار

دەرسوەرگرتن لە ڕووداوەکەی هەولێر

8/10/2025 1:43:00 PM
کاوە شێخ عەبدوڵڵا

هەندێ ڕووداو ڕوو دەدەن کەسێک یان چەند کەسێکی تێدا دەبنە قوربانیی؛ بەڵام پاشان دەبێتە دەرس و  وانەیەکی گرنگ بۆ هەموو ئەوانەی ڕووداوەکە دەبینن.

کوژرانی سێ کەس لە بەنزینخانەکەی هەولێر بە ئێمەی زیندوو یان دەرەوەی زیندان دەڵێ: لەسەر کارەکەت پشوودرێژتربە. هەموو تەنگانە کاتییەکان تێپەڕێنە تا کار و ژیانت درێژتربن بە سەلامەتیی.

بەوانەش دەڵێ: کاتێ دەچنە شوێنێک بۆ کڕین، هیچ کەسێک بە کەم مەزانە تەنانەت کرێکارێکی سادەش. رەنگە کرێکارە سادەکە زۆر ترسناکتر بتەقێتەوە لەو کەسانەی چەکدارن یان ناویان بە شەڕانیی ڕۆشتووە.

ڕووداوەکەی هەولێر تەنیا کارەساتیک نەبوو تەیدی بکەین یان دژی بین. بەڵکو وانەیەکی زۆر گرنگ و گەورەیە بۆ هەموومان. 
گومڕا و لەخۆباییەکانی وریاکردەوە: لەوانەیە کرێکارێکی پشتگوێخراو ژیانت بووەستێنێ.
کرێکارێکیش ئەوەی لەبەرچاوبێ، بچووکترین تووڕەبوون و کاردانەوە نەک هەر لە ژیانێکی سادە و کرێکارییدا دەتهێڵێتەوە، بەڵکو لەوانەیە هەژارتر و سەرگەردانترت بکات و هەرگیز نەگەی بەو ژیانە خۆشەی لە کاتی کرێکارییدا خەونی پێوە دەبینی و هەوڵی بۆ دەدەی و بۆ هەتا هەتایە دەتخاتە كونجی زیندانەوە!

من بۆ خۆم لەم ڕووداوە، دەرس و وانەیەکی گەورەم وەرگرت کە دڵنیام ئەگەر ئەم ڕووداوە خوێناوییە نەبوایە، بەو خێراییە بڕیاری گۆڕینی هەڵسوکەوتی خۆم نەدایە لەسەر ئیشوکارەکەم، یان شۆفێریکردنی ڕۆژانەم لەسەر جادەوبان!


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن