رەنگى واژۆى بەرپرسان لە دەوڵەتدا
8/7/2025 1:46:00 PM
عەبدولقادر ساڵح
دواى ئەوەى دیاریکردنى رەنگى واژۆکردن لەسەر نووسراوە فەرمییەکان بەشێوەى نەریتى کارگێریى (عرف الاداری) رێکخرابوو لە دامەزراوەکانى دەوڵەتدا، دواجار ئەمینداریەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئەم بابەتە لەچوارچێوەی یاسایەکى لاوەکى (تشریع فرعى) بەم جۆرەى خوارەوە رێکخست .
١. بەکارهێنانى رەنگى سورى تێر لەلایەن :
- سەرۆک کۆمار
- سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران
- سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران
سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەریى
- سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى
٢. بەکارهێنانى رەنگى سوورى کراوە لەلایەن :
- جێگرى سەرۆکەکان (جێگرانى سەرۆک کۆمار و سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران)
- وەزیرەکان و ئەوانەى لە پلەى وەزیردان.
- پارێزگارەکان و سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاکان.
٣. بەکارهێنانى رەنگى سەوز لەلایەن ئەمانەى لاى خوارەوە :
- بریکارى وەزارەتەکان و ئەوانەى لەو پلەیەدان.
- پلە تایبەتەکان
- سەرۆکى دەستە گرێنەدراوەکان بە وەزارەت ( لەوانەى لە پلەى بریکارى وەزارتدان)
- بەرێوەبەر گشتیەکان و ئەوانەى لەو پلەیەدان.
- سەرۆکى یەکێتى و سەندیکا و رێکخراوە ناحکومییەکان
٤. بەکارهێنانى رەنگى رەش بۆ واژۆکردنى :
- پەیماننامە و رێکەوتنامەنێودەوڵەتییەکان بەپێى یاساى گرێدانى پەیماننامەکان ژمارە (٣٥)ى ساڵى ٢٠١٥
- یاداشتەکانى لێک تێگەیشتن
٥. بەکارهێنانى رەنگى شین:
- بەکاردەهێنرێت بۆ واژۆى سەرجەم فەرمانبەران لەپلەى یاریدەدەرى بەرێوەبەرى گشتى بەرەو خوار
بەبڕواى ئەم ئەم گشتاندنە هێزى پابەندکردنى (قوة الالزام)ى یاسایى هەیە و دەبێت فەرمانبەرانى دەوڵەت لەعێراقدا پێوەى پابەند بن ، بەڵام سەبارەت بە هەرێم دەبێت ئەم بابەتە لەچوارچێوەیەکى یاساییدا رێکبخرێتەوە .
