74وتار

دووبارە تەقەو شەهیدکردنی هاووڵاتییان

7/14/2025 1:23:00 PM
عەبدولڕەحمان ئەبوبەكر

خۆپیشاندان بۆ داواکردنی مافی زەوتکراوی خۆت ئەوە سەرەتاییترین مافە کە بۆ هەر هاووڵاتییەک لەهەرکوێی دنیا هەبێت دابینکراوە یاخود لەو ڕێگەیەوە داوای بکات، 
هەمیشەش دەسەڵاتە خوێن ڕێژو دکتاتۆرەکان بەهێزی سەکوتکەرو بەچەک ڕوبەڕوی هاووڵاتی ،ئاسایی دەبنەوە،
بەڵام بۆ لەکوردستان ئەمە چەندین جارە ئەم،کارە قێزەون و ناشرین و دژ بەمرۆڤایەتی دووبارەو دەبارە دەبێتەوە باشە تۆبڵێی دووحیزبی دەسەڵات هاووڵاتی ئەم ووڵاتە بەهی خۆیان نەزانن؟

وەڵامەکەی نەخێر هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار خەڵکی کوردستان بەکۆیلەی خۆیان دەزانن کۆیلەش لەفەرمانی خاوەنەکەی لابدا دەکوژرێت یان سزا دەدرێت،  
ئەگەر وانیە بۆ کە ژمارەیەک لەخەڵک کۆدەبنەوە بۆ داواکردنی مافەکانیان کۆمەڵێک چەتەو بەڵتەچی بەردەدەنە گیانیان ئەو بەڵتەچیانەش بێ ڕەحمانە ڕوبەڕویان دەبنەوە،

ناشرینترین و قێزەونترین، کار ئەوەیە بەچەک ڕوبەڕوی  هاووڵاتی خۆت ببیتەوە.

ئەگەر مەسەلە خەباتی شاخە هەزاران هەزار قاتی ئەوخەباتە پارەتان بردو دەوڵەمەند بون 

ئەگەر کوردایەتیە و خەمی ئەو نیشتیمانەتانە هەزاران هەزار لەشفرۆشتان دروست کردوە و بەئاشکرا مەلهاو شوێنی لەشفرۆشیتان داناوە واتە شتێک نەماوە بەناوی کوردایەتیەو ئیتر خەباتی کوردایەتیەکەی ئێوە کچە مۆدێلەکان لەپەنایدا حەواونەتەوە،خەڵکەکەش ژیانیان ڕەشبوە.

نەبەهاتان هێشت نەئەدەب ئەخلاقی جوانتان هێشت نە ڕێزو خۆشەویستیتان هێشت،
تۆی دووبەرەکیتان لەناو تاک بەتاکی خێزانەکاندا چاند هەموو کوردتان کردوە بەناحەزی یەکتری ، ژیانتان بەشێوەیەک لەخەڵک قورسکردوە کە ڕۆژانە لەتاو نەداری  وبێ ژیانی خەڵکەکە دەستی دەچێتە گیانی خۆی و خۆی دەکوژێت،

ئێوە بونەتە هۆکاری ئەوەی دایک ڕۆڵەی خۆی بکوژێت و باوک ڕۆڵەی خۆی بکوژێت، برا برا بکوژێت زاوا ماڵە خەزورانی قەتڵ وعام بکات  کوڕ دایک و باوک و براو خوشکی بکوژێت. هەموو ئەوانە ئێوە سەبەبن تکایە  پێمان بڵێن چیتان لەم میلەتە دەوێت لەوەزیاتر،

تۆ ژیانت ڕەشکردوە لەپێش چاوی هەمومان ئاخر خۆدەزانن ئەوەکۆتاییەکەیەتی،

ئێوەدەزانن ئەوڕۆژانەی ڕاپەڕینمان کرد باوک و مام و کەسوکاری ئەوگەنجەبوو بەعسی ڕاونا ئێستا ئەو بۆداوای باشترین کردنی ژیانی گشتی خۆپیشاندان دەکات و تۆ بە لولەی تفەنگەت وەڵامی دەدەیتەوە
باشە بەڕاستی بەیانی بەچی ڕویەکەور دەچن داوای دەنگدان لەخەڵک دەکەن  دەڵێن چی  خۆناشێت باسی خۆشگوزەرانی بکەن  یان دەڵێن  ئێمە فیرعەونەکانین ئێوە بمرن ئێمە خۆشتربژین ،
ئيوە کۆیلەن بۆمردنن ئێمە  فیرعەونیەکانین دەبێت خۆشتربژین،

بیرێک لەڕابوردوتان بکەنەوە بۆجارێکیش بێت چاوێک بەمێژوی جیهاندا بخشێننەوە  بیر بکەنەوە ئەوانەی پێشوتان چۆن و بەچی شێوەیەک کۆتایی بەدەسەڵاتەکانیان هات


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن