474وتار

مامۆستا دڵشاد عومەر خزمەتکاری کەرتی پەروەردە

7/22/2024 4:43:00 PM
عەبدولڕەحمان ئەبوبەكر

تیمی  بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی ئەو تیمەن کەبەئامانەتەوە کارەکانیان جێبەجێکردوە ، هەر لەپۆستەکانی وەزیرو  بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەری ناحیەو قایمقام  و  ڕاوێژکارەکانمانەوە کە دڵنیاین خەڵکانی دڵسۆزبون ، وەک پێشینانیش وتویانە چەم بێ چەقەڵ نابێت  لەوە لێرەو لەوێ کەسانێکمان هەبێ،بەدڵی هەمومان نەبوبێت بەڵام بە زۆرینە ئەدائیان زۆر باشبوە، 

 

ئێمە لەبزوتنەوەی گۆڕان : نمونەی مامۆستا دڵشاد عومەرمان هەیە کەنمونەی دڵسۆزو خەمخۆرییە لەکارەکەیدا،  ئەو بەشێوەیەک کاری کردوە کە قەت پێش خۆی ئەوکارە نەکراوە کەئەویش بێ جیاوازی  بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەبوە بەهەموو دەنگ و ڕەنگەکانەوە، وەلەمێژوی بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی سلێمانیدا هاوشێوەی نەبوە،  ئەگەر بەویژدانەوە سەرنج بدەن و بەدواداچون بکەن تێ دەگەن ئەو مامۆستا دڵشادە  وێڕای ئەو هەموو دژایەتیەی کەکراوە چی کارێکی گرنگی لەکەرتی پەروەردەدا کردوە بڕۆن  بزانن چی کردوە.

 

لەکاتێکدا بەهەموو حیزبەکانی ناو سلێمانیەوەو هەندێک کات لەلایەن گۆڕانەکانیشەوە دژایەتی کراوە بەڵام ئەو کۆڵی نەداو هەر بەردەوام بوو  ئەو ئامانجی پێشکەوتنی کەرتی پەروەردە بوە نەک ململانێی حیزبی.

 

جا چەند ڕۆژێکە لە لایەن هەندێک جەتەی  تاڵانی خاک و زەوی نیشتیمانەوە هەندێک قسەی سواو  بێ کوالێت بەکاردێت بەرامبەر ئەو زاتە مەزنە کەبەڕاستی  ئەوە ئەو پەڕی بێ شەرمی و بێ چاوو ڕووییە کە بەرامبەر بەکەرتی پەروەردە  مرۆڤ ئاوازمانی پیس بگەڕێت، 

لەکاتێکدا مامۆستا دڵشاد سەرقاڵی پێشخستنی کەرتی پەروەدە بوە خزمەتکاری ئەو کەرتەبوە خەڵکانێک هەن و هەبون کاریان ڕوتاندنەوەی گیرفانی خەڵک بوە.

 

  لەئێستادا ئێمە شانازی بەو زاتە گەورەو مەزنەوە دەکەین کەمامۆستا دڵشادە  وەک چۆن کۆی هاوڕێیانمان لەپۆستە حکومییەکاندا جێگای شانازیمانن.

 

ئێمەلەهیچ کەسو لایەنێک قبوڵ ناکەین یەک ووشەی نەشیاو بخاتە پاڵ نوێنەرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتی مەرکەزی و حکومەتی خۆجێی ، چونکە ئەوانە  بەشێکن لەو مرۆڤە سەربەرزانەی  کە نانبڕاوکراون و لەوەزیفەکانیان دوورخرانەوە لەسەر دەستی ئەو حیزبەی کەزەوی بەتاڵان دەدات بەئێوە ، ئێمەش  دەتوانین بەشێوەیەک وەڵامتان  بدەینەوە کە توشی شۆکتان بکەین.

 

ئەوان نانیان نەبووئێوە سەرقاڵی بازرگانی و چاوچنۆکی خۆتان بون بەڵام زۆرێک لەو شەهامەت دارانە موچەکانیان بڕابوو نان نەبوو بیخۆن.

 

نوێنەرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان شەڕی پاراستنی موڵکی گشتی دەکەن لەدەستی حیزبەکان و سەرمایەدارەکان.

 

بەندە لەگەڵ ئاوەدانی و جوانکردنی شاردام بەس نەک بچیت زەوی دام ودەزگاکانی حکومەت داگیر بکەیت و بیکەیت بەموڵکی خۆت فەرموو پرۆژەکەت یەنجام بدە بەڵام پێنج قوتابخانەی ١٢پۆلی بۆ پەروەردە دروست بکە یان وەک کۆمپانیای قەیوان چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری جوان پێشکەش بەشار بکە.

 

وەدڵنیاتان دەکەینەوە کەس بۆی نیە هێڵی سور ببەزێنێت چونکە باش دەزانن ئێمە چین و کێین


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن