٧/٢٥ چی فێرکردین چی پێ بەخشین
7/25/2024 12:33:00 PM
عەبدولڕەحمان ئەبوبەكر
♦️ڕەوانشاد سەرکردەی داهێنان و بیری پاک
♦️دوای ڕەوانشاد گۆڕان بەرەو کوێ و ئێستای گۆڕان چی ؟
🔹یارو نەیار ٧/٢٥ ئەو ڕۆژە بە ڕۆژێکی مێژویی
گەورەو پیرۆز دەزانن ئەویش بە چەند هۆکارێک ،
♦️یەکەم لەسەردەستی سەرکردەو خەبات گێڕی
شۆڕشی کوردایەتی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا قۆناغی یەکتر سڕینەوە بەچەک و کوشتار پێی نایە قۆناغێکی نوێی مەدەنیانە
ئەویش گۆڕانکاری و ململانێی مەدەنیانە لەڕێی هەڵبژاردن و خەباتی پەرلەمانەوە،
♦️هۆکاری دوەمیش خەپاتی پەرلەمان و گەڕاندنەوە شکۆ بۆ پەرلەمان و هەڵبژاردن،
هۆکارێکی دی هێنانە نێو گۆڕەپانی سیاسی کوردستان ئۆپۆزسیۆنێکی
مەدەنیانە کە تەنها لەڕێی ڕەخنەو کاری میدیاییەوە
خەبات بکات بۆ چاک کردنی ژیان و گوزەرانی
خەڵکی کوردستان و حکومڕانی کوردستان،
کەلەمێژوی سەد ساڵی ڕابوردوی کوردا هەموو
ململانێکان لەڕێگەی چەکەوە بوە،
لەکاتێکدا ئەمانە
ڕویدا زۆرێک لە هاوڕێکانی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا و دۆست و نەیارەکانی پێیان
وابوو نەوشیروان مستەفا بەچەک و شەڕ ململانێکانی دەست پێ دەکات و یەکلای دەکاتەوە،
بەڵام وادەرنەچو ، ئەوە هەموو گەلیب کوردی فێرکرد. کە ململانێکان و خەبات بۆ گەیشتن
بەئامانجەکان بە ڕێگەی مەدەنیانە دەبێت هەموانی
فێرکرد ئیتر چەک هۆکاری سەرکەوتن نیە،
ئێستاش دوای
١٥ساڵ لەدەستپێکی ئەوخەباتە مەدەنییە هەموان
شەرم دەکەن ئیتر دەست بەرن بۆ چەک کەئەوە
دەست کەوتێکی گەورەی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفایە،
زیادەڕۆیی نیە بڵێین ئەو ژیانی خۆی بەخشی
بۆ خۆشبەختی گەلەکەی ،
تائێستاش هەندێک
لەسۆشیال خۆرو جنێو فرۆش و قەڵەم هەڕاجکراو
جارجارە قەپ لە دەرەلنگ و داوێنی پاکی رەوان شاد کاک نەوشیروان مستەفا دەگرن ، لەکاتێکدا
مێژو شاهێدە لەسەر ئەوەی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا بۆ گەلەکەی ژیاو شۆڕش و خەباتی بۆ گەلەکەی کرد.
♦️قۆناغی نوێی گۆڕان
لەدوای ساڵی
٢٠١٧وە دوای کۆچی ئەو زاتە مەزنە گۆڕان پێی نایە قۆناغێکی دیکەوە کەهەموان شاهێدی ئەوەین کە شانسێکی باشی نەبوو لەدوای کۆچی دروستکەرەکەی بەپیلانی دەرەکی و بەدژایەتی هەندێک لەهاوڕێکانی
ڕەوانشاد گۆڕانیان بەرەو لێواری مەرگ برد هەندێکیان شەڕیان لەسەر موڵک و بەش وشەراکەت
گۆڕانیان جێهێشت و هەندێکیان بۆ پلەو پۆست
مانەوەو گۆڕانیان ڕادەستی چارەنوسێکی نادیار کرد پلەو پۆستەکانیان و مانەوەی خۆیان
لەسەروی هەمووشتێکەوە بوو خەم خەمی خۆیان بوو نەک گۆڕان ،
پێویست بەنمونە
هێنانەوە ناکات دیارە ئیتر ،
ئێستاو ساڵی
٢٠٢٤ قۆناخێکی نوێیە بۆ گۆڕان کۆنفرانسێک بەستراوە کە لەچاوەڕوانی ئێمە ماناندا نەبو
بەڵانم لەهیچ باشتربوو،
هەڵبژاردنە نێوخۆییەکان
کراوە خەڵکی نوێ و گەنجی نوێش هاتونەتە پێشەوە ، پێم وایە ئیتر گۆڕان گۆڕانیێکی جیاوازتر
دەبێت. لەدوای ساڵی ٢٠١٧وە تاڕادەیەکی زۆر کۆت وبەند لەسەر گۆڕان هەبوو ئەویش بەهۆی
لاوازی سەرکردایەتیەکەی بەڵام دڵنیایین بۆ
لەمەبەدواوە دوای هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی
نوێ و خانەی ڕاپەڕاندنی نوێ گۆڕان دەچێتەوە سەر ڕێگا ئەسڵیەکەی خۆی و سیاسەتێکی حەکیمانەو
ڕەوانشاد ئاسا پەیڕەو دەکات کەهەمومان ئەو ئومێدەمان هەیە،
دەخوازین لەم یادە
گەورەو پیرۆزەدا کە یادی دەرکەوتنی خۆری ئازادی مرۆڤ و پاراستنی شکۆی مرۆڤ و شکاندنی بتەکانی دەسەڵات و هەڵهاتنی خۆری ڕاماڵینی
گەندەڵی و فەسادی بوو، ئیتر هەندێک لەسەرکردەکان وەک پشتیوان بمێننەوەو وەک و خەمخۆرێکی
گۆڕان بن و واز لەهەندێک کار بێنن و خۆشیان گەیشتبێتنە ئەو باوەڕەی ئیتر ئەوان کاریان
تەواو بوەو سیاسەت کردنی ئەوان بەسەر چوە بزوتنەوەکە زیاتر نەخەن و لەکەوتن بیپارێزن
تاکو هەمومانیش
ئەوان وەک براگەورەو پشتیوان و سیاسیەکی حەکیم
ببینین خۆ ئەگەر پێچەوانەکەی ببێت بەخراپ بۆ گۆڕان و خۆشیان دەبێتو دەشکێتەوە ،
نەمری بۆ ڕەوانشاد
کاک نەوشیروان مستەفا
بەرزو پیرۆز ڕۆژە
پرشنگدارەکە ٧/٢٥
سڵاو لەو پیاوە مەردو گەنجە مەرد و کچ وژنە مەردانە
کە لەو ڕۆژەدا مۆمێکی نوێی خەباتیان داگیرساند