642وتار

حەقیقەتی ئیرادەی گۆڕانکاری

5/22/2019 9:10:00 PM
تێکۆشەر حسێن


ڕەنگە بەچاو پیاخشاندنەوەیەک بەلاپەرەکانی مێژوودا بۆمان دەربکەوێت کەوا هەندێک نوسەر ولێکۆلەر وبیرمەند وفەیلەسوف هەبن لەماوەی تەمەنی ژیانیاندا کۆمەڵێک بۆچونیان هەبووبێت، لەپاڵیشیا ڕوبەروی سەختی وهێرشێکی گەورەی نەیارەکانیان بووبێتنەوە، بەڵام دواجار ئامادەبوون بەمەرگی خۆیان داکۆکیان لەو بیروبۆچونانەی خۆیانیان کردووە وگوێیان بەوە نەداوە ئاخۆ ڕێژەی چەند لەسەدی کۆمەڵگا لەگەل بۆچونەکانی ئەوان دابووبن، تەنانەت هەندێک جار بەمەرگ وڕوبەڕوبونەوە وئازار وئەشکەنجە وزیندان وسوتاندنی پەرتوک وسڕینەوەی ئاسەوارەکانی کۆتایی پێهاتووە، ئەمەجگە لەوەی هەندێ لەبیریارانی ئەو نوسەرانەش بێبەش نەئەبوون لەئازار وئەشکەنجە وزیندانی کردنیان.

بەگشتی مێژووی کوردیش هاوشێوەی گەلان پڕیەتی لەسەروەری وخەبات وئیرادە وتێکۆشان لەپێناو ئازادی وسەروەری وسەربەخۆیی، ڕەنگ بێت لەنێویشیاندا نەوشێروان مستەفا تاکە کەس بێت هاوسێوەی ئەو بیرمەند وئەدیب ونوسەر لێکۆلەرانەی مێژوو کەلەدوای مردنی جارێکی تر لەدایک بووبێتەوە، چونکە بەدرێژایی نیو سەدە هەم وەک شۆڕشگیرو بیرمەند خەباتگیر، هەم وەک ڕۆژنامونوسێک ومێژونوس مێژوناسێکیش هەمیشە بەدەم ڕێی گوڵ چنینەوە هیواکانی دەکردە مەڵۆ، ڕەنگە جواترین ودیارترین ناسنامەی ئەوپیاوە بریتی بووبێت لەقوربانیی دان وپشتکردنە تەواوی خۆشیەکانیی ژیانی خۆی، ئەو پیاوە جگە لەوەی وەک کۆمەڵناسێک وئابوری ناسێک وژینگە دۆستێک، لەهەمان کاتیشا بەهیچ شێوەیەک کۆڵی لەخەباتکردن شۆڕشگێری نەداوە، خەمیی تاکەکانی کۆمەڵگەکەی بەلایەک بۆژیانێکی باشتر وبڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ونوسینەوەی مێژوو لەلایەکی تر وهێنانە کایەی مۆدێلێکی تری سیاسی لەحیزبایەتی وچەسپاندنی بنەماکانیی دیموکراسی و چەسپاند ودامەزراندنیی بنەماکانی حوکمڕانی وگواستنەوەی شەڕ وململانێی سیاسی لەململانێی چەکداریەوە بۆململانێی هەڵبژاردن وسیستەمی پەرلەمانی، ئەگەر جیهانی سیاسی وڵاتان بەبەراورد بەناوخۆی خۆمان زۆر جیاوازبێت، بەڵام لەوانەشبێت بەتێپەربوونی زەمەن ئەو هەموو پیاهەڵدانەی بزوتنەوەی گۆڕان کەنەوشیروان مستەفا دامەزرێنەرەکەیەتیی دەربکەوێت، پەیامی چاکسازی وسیستەمی دەستاودەستی دەسەڵات وگۆڕانکاری ونوێبوونەوە دامەزراندنی بزوتنەوەیەک کەپردی هەرە بەهێزەکەی ڕایەلەکانیەتی وەک شەبەیەک لەخوارەوە بەشکڵێکی هێشوویی سەرلەنوێ خۆی نوێبکاتەوە، هەموو ئەمانە شتێکی تازەبوون بەنسبەت حیزبی کوردیەوە، جا لەبەر ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان، بزوتنەوەیەکی سیاسی بێ ئایدۆژی بەتەواوی جیاوازیەکانەوە لەژێر چەترێکدا پێکەوە کاربۆ بەدیهێنانی ئامانجە گشتی و سیاسی وکۆمەڵایەتیەکانی دەکات، لەهەمان کاتیشا هەڵقولاوی ناوجەماوەریشە، نەئەوەتا هیچ ئایین ومەزهەبێک وئایدۆلۆژیایەک ئاراستەی بکات، نەئەوەتاش پاڵنەرێکی دەرەکی ئاراستەی بکات، هەر لەبەر ئەوەشە هەندێک جار زۆرێک لەچاودێران باسلەوەدەکەن لەوانبێت مەحاڵ بێت جارێکی تر حیزبێکی تر بتوانێت بزوتنەوەی گۆڕان تێپەرێنێت، لەبەر ئەوە نیە کە دۆخەکە یانیش ڕۆژگار وای بسەپێنێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی پڕۆژەکەی کاک نەوشیروان کەبزوتنەوەی گۆڕان ودروشمی گۆڕانکاری وچاکسازی وکارکردن لەپێناو گێڕانەوەی شکۆ وکەرامەتی تاکی ئەوکۆمەڵگەیە پڕۆژەیەکی تەواو موتەکامڵە.

گۆڕان هەوێنی ئیرادەی گۆڕانکاری وچاکسازیە
ئەمە جگەلەوەی لەسەروە باسمان لەوەکردووە کە بزوتنەوەی گۆڕان دوایین پڕۆژەی سیاسیی نەوشێروان مستەفابوو، بەهەمان شێوە هەوێنی هێز و وزە وبازوی ئیرادەیەکی گەورە وحەقیقەتێکی کۆنکرێتی پتەوە لەپێناو کارکردن بۆچاکسازی سیاسی وحوکمڕانییەکی تەندروست وگۆڕان وگۆڕانکاری ونوێبونەوە بەبەدیلێکی باشتر وسڕینەوەی شەڕو ململانێ سیاسیەکان بەمەنتقی هێز وبونیادنانەوەی سەرلەنوێی تەواوی سێکتەرە گرنگەکانی ژیان لەسەر بنەمای کەفائە ولێهاتوویی وبڕوانامە وئەزمونی کەسانی پسپۆر وپڕۆژەی دوور مەودا.

گۆڕان هەرگیز دەسبەرداری پرەنسیب وبەرنامەکانی نابێت
هەر لەبەر ئەوەشە کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بەیانێک بۆڕای گشتی بڵاودەکاتەوە هەمیشە تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەوەی کەلەسەری دامەزراوین لەنێوان بژاردەی مەسالیح ومەبادیئدا ئێمە بژاردەی مەبادیئمان هەڵبژاردووە وبێگوێدانە هیچ قوربانیەکیش، بەڵام لەبەرئەوەی بەرژەوەندی باڵای میلەتەکەمان وهاونیشتمانیانی لەبەرچاو دەگرێت، مادام لەئەوەڵ ڕۆژی دازمەزراندمانەوە بەوپەری بڕوایەکی گەورەوە ئامادەییمان نیشانداوە لەپێناو هەرباجێک کەبیدەین، سڵمان لەسەر زیانکەوتنەوە بۆخۆمانەوە نەکردووە، دیسان هەر ئەو هۆکارانەش وادەکەن لەهەندێ مەوقیفی سیاسیدا بەتەعەنودکردن لەسیاسەتەوە ناومان بهێنن، کەڕاستیدا هیچ تەعەنودێکی سیاسی لەو بزوتنەوەیە بەدی ناکرێت، بەڵکو بەرگریکردنە لەپێناو ئەو باوەڕ وپرەنسیبانەیە کەبۆی دامەزراوە وباوەڕی پێیەتی.

گۆڕان ڕۆلی بەرچاو وپێگەی گەنجان بەهێزدەکات
لەلایەکی تریشەوە سرینەوەی ئەو کلتورەیە کەبەدرێژیی چارەکە سەدەیەکە بەناوی شەرعیەتی شاخ وشۆڕشگێریەوە توانا ولێهاتوویی گەنجان فەرامۆشکراوە، گۆڕان لەم سێکتەرەشەوە کار لەو پێناوە دەکات کەگەنجانی وڵاتەکەمان شایستەی ئەوەن بەشداری کارایان پێبکرێت وسود لەبەهرە وتوانا وداهێنانەکانیان وەربگیرێت. گۆڕان کاردەکات لەپێناو دەستەبەربوونی سیستمێکی سیاسی تەندروست بۆکۆمەڵگە، هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان لەڕێی ڕێکخەر وهاوبیر وهاوخەباتەکەنیەوە بەلێکۆلینەوە ودیراسەکردنی سیستمی حوکمڕانی تەندروستی چەندین وڵات، کاردەکات لەپێناو چەسپاندنی ئەو سیستمە حوکڕانیە تەندروستەی لەئەزمونی ئەو وڵاتانەوە وەریگرتووە. گۆڕان کاردەکات لەپێناو هێنانە پێشەوەی کایەی ژنان گۆڕان نوسینەوەی دەستورێکی مەدەنیی و چەسپاندنی حکومەتی هاوڵاتیی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن