714وتار

چوار ساڵی ئارامییەکەی نەوشیروان مستەفا

9/27/2019 5:34:00 PM
تێکۆشەر حسێن


چوار ساڵ لەمەوپێش ولەسەرەتای کابینەی هەشتەم دابوو کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا دەسەڵات وەربگرێت کەدروشمی (بەرەو دەسەڵات) لەنێوان چەمکی چونە دەسەڵات وگرتنە دەستی دەسەڵات، ئەوەی دووەم نیەت وئامانجی بزوتنەوەکەبوو، ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفاش لەوتاری پێشوازی لەکابینە نوێکەی حکومەتی هەرێمدا گوتی؛ ئێمە داوای چوار ساڵی ئارامی دەکەین لەم حکومەتە...

لەوڵاتانی پێشکەوتوی جیهاندا چوارساڵی ئارامی لەبەرنامەی کاری حکومەت وسیستمە سیاسییەکەدا جێدەکەنەوە بۆ ئارامی سیاسیی وڵاتیش، ئارامییەکە ئەکەن بەدروشمی یەکەم وکۆتای پڕۆپۆزەلی بەرنامەی سیاسیی پارتەکانیان بۆهەر چوار ساڵێک، لەبەر ئەوەی نەوشیروان مستەفا یەکەم بەشداری بوو لەدوای ئۆپۆزسیۆن بوونیەوە بۆیە ناوی نا چوار ساڵی ئارامی، چەمکی ئارامی سیاسی بەو واتایە دێت کاتێک کابینەکە خواستی هاوڵاتیانی خۆی کردبوو بەبەرنامەی کاری کابینەکە وحکومەتە لەڕوی ئابوریەوە سیاسەتی گەشەسەندنی ئابووری ڕەنگی لێدابوویەوە، بەرنامە ونەخشە وپلانی ژێرخانی ئابوری هەبوو، بڵاوکردنەوەی هەستی بەرپرسیارێتی وهۆشیاری بەبنەماگرتبوو گومان لەوەدانیە دەتوانین سیستمێکی سیاسی وحوکمڕانیەتێکی تەندروست ئەم حکومەتە ئەبات بەڕێوە.....

کورد بەدرێژایی مێژو وەک هەرێمێک لەدەوڵەتی عێراق کۆمەڵێک کێشەی نەتەوەیی وناکۆکی سیاسیی هەن لەگەڵ عێراقدا، کێشە نەتەوەییەکانی وەک مەسەلەی خاک وکەرکوک وموسڵ وشەنگال وناوچە دابڕێنراوەکان، ناکۆکی سیاسیش بابەتەکانی پەیوەست بەبودجە وموچە وسامانی سروشتی وداهاتی وڵاتەکەن، هەموو ئەمانەش لەوانەبێت دیسان بتوانینن وەک پێوەر وبنەما بیانکەین بەیەکێک لەنیشانەکانی ئارامی سیاسیی یان چوار ساڵ ئارامییەکەی نەوشیروان مستەفا، لەپاڵ ئەوانەشا لەخوارەوە بەخاڵ هەندێک لەنیشانەکانی ئارامی سیاسیی دەخەینە ڕوو؛

یەکەم ـ سیستمی سیاسیی وحوکمڕانی
مەبەست لەچوار ساڵ ئارامییەکەی نەوشیروان مستەفا یەکەم شت ئەوە بوو ئەو ئیستقراریە سیاسییەی لەوانەبێت هەموو هاونیشتمانیان ویەک بەدوای یەک لەنەوەی داهاتوو لەژێر چەتری ئەو سیستەمە حوکمڕانییە تێیدا بحەسێنەوە، بەدیدی نەوشیروان مستەفا گۆڕینی سیستمی سیاسیی حوکمڕانی هەرێم بوو لەسەرۆکایەتیەوە بۆپەرلەمانی.

دووەم ـ هێزی دامەزراوە نیشتمانییەکانی وەک پەرلەمان ودەزگا ئەمنییەکان وسێ سەرۆکایەتییەکەیە لەڕوبەڕوبونەوە بۆهەر هەڕەشە ومەترسیەکی ناوخۆیی ودەرەکی.

سێیەم ـ هێزی کار وتوانای جێبەجێکردنی حکومەتەکە، لەجێبەجێکردنی خواستی هاوڵاتیان هەر لەدابینکردنی موچە ومافەسەرەتاییەکانی هاوڵاتیان

چوارەم ـ ئارامی سیاسیی نێو پەرلەمان
وەک چۆن لەدەستوریشدا هاتووە، پەرلەمان مەرجەعی باڵای هەموو پرسە چارەنوس سازەکانە، پەرلەمانیش ئەو هێزەی لەدەنگی هاوڵاتیان بەشەرعیەتی دەنگدان وەرگرتووە، هەرئەوەشە کەپەرلەمان لەو نیزامە سیاسیەدا دەسەڵاتی باڵای هەیە وچاودێرە بەسەر تەواوی داودەزگاکانی تری دەوڵەتدا.

پێنجەم ـ ئاشتکردنەوەی دەسەڵات وحکومەتە لەگەڵ هاونیشتمانیان
کردنەوەی کەناڵ وپردی پەیوەندیە لەنێوان هاوڵاتی وحکومەتدا، هەر چۆنێک بێت ئەبێت هاوڵاتی بەشداری پێبکرێت لەکۆمەڵێک قەراردا، نا بەو مانایە ڕاستەوخۆ هاوڵاتی بەشداربێت لەبڕیاری سیاسیی گزنگ، بەڵکو دەتوانێت دەنگی بگاتە نێو هەموو سەندیکا ونەقابە وتەواوی بابەتەکانی پەیوەست بەئایین هتد....

شەشەم ـ نەهێشتنی توند وتیژی وتاوان ویاخی بوون وکۆتایی هێنان بەناکۆکی سیاسییە ناوخۆییەکان وشەڕی ناوخۆ....

حەوتەم ـ نەهێشتن یا کەمکردنەوە گرتنەبەری ڕێگەی هەندەران وکۆچ بەهەردوو جۆرەکانییەوە، چ کۆچی ناوخۆ بێت چ کۆچ بێت بۆ دەرەوە وجێهێشتنی وڵات بێت، ئەمەش بەرنامە وسترتیژی دەوێت، زەمینەسازی ئاشتکردنەوەی دەوێت لەنێوان حکومەت وهاونیشتمانی، ئەبێت خوایتەکانی بەجێبهێنرێت.....

هەشتەم ـ بوونی دامەزراوەیەک
لەڕێگەی دامەزراوەیەک یا ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی یانیش حوکمییەوە وابکزێت ۆورک شۆپ وسیمینار کۆنگرەی نەهێشتنی ناکۆکی سیاسیی وئایدۆلۆجی قسەی لەسەر بکرێت وسیمیناری بۆببەسترێت...

بەپێچەوانەشەوە ئەگەر ئەمانە نەبوو، یانیش سزای سیاسی وڕفاندن وتیرۆری سیاسیی وخنکاندنی ئازادی هەبوو بەرتەسک کردنەوەی میدیایی ئازاد هەبوو، سەرکوتکردنی خۆپیشاندان هەبوو، بەتاڵە وبێکاری هەبوو، کەرتی تەندروستی ڕوی لەخراپی بوو، کێشە وناکۆکی سیاسیی ناوخۆیی ودەرەکیت هەبوو، ئەمانە پاسەدانی ئەوەمان بۆدەکات کەوا ئەو نیزامە سیاسییە فاشیلە یانیش سیستەمە سیاسییەکە تەندروست نیە...

بەگوێرەی کاری بەرنامەی حکومەت وبەرنامە سیاسییەکەی ئەو کابینەیە بێت، نیشانەکانی سەرەتای چوار ساڵ ئارامیی سیاسی پێوە دیارە، تەمەننا دەکەین وابێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن