یەک لیستی یان هاوپەیمانی دوای هەڵبژاردن
5/10/2025 1:52:00 PM
شاڵاو مەحمود
چاوەڕێ دەکرێت مانگیی 11ی ئەمساڵ خولێکی نوێی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت ، بەپێی هەندێک هەواڵ یەکێتی نیشتیمانی خواستی ئەوەی هەیە لەگەڵ پارتی دیموکراتی هاوپەیمانە ستراتیژەکەی پێکەوە بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن بەڵام تائێسا پارتی ڕەزامەندی نیشان نەداوە ،لەبەرامبەردا لێرە و لەوێ دەبیسترێت کە خواستێکی خەڵک هەیە بۆئەوەی هێزەکانی دەرەوەی ئەو دو لایەنە بەیەکەوە و بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن ،لێرەوە دەمەوێت چەند لایەنێکی ئەم کارە بخەمەڕو لەگەڵ باسکردن لە بەدیلێک.
یەکەم: لایەنەکانی دەرەوەی ئەم دوو پارتە هەمویان ئۆپزسیۆن نین و هێشتا بەشێکیان لێرەو لەوێ قاچێکیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی لەحکومەتدایە جا حکومەتی هەرێمبێت یان حکومەتی پاێزگاکان.
دووەم: بەڵێ ئەو لایەنانە لەژێر فشاری ئەو داوایەی خەڵکدا لەڕاگەیاندنەکانەوە وانیشان نادەن کەلەگەڵ یەک لیستینین ،بەڵام ڕوئیایەکی ڕون و هاوبەشیان نیە بۆ دوای هەڵبژاردن وەڵامی ئەو پرسیارەیان لانیە کەدەیانەوێت بەو ژمارە کورسیەی بەدەستی دەهێنن چیبکەن ئایا بەبیانوی بەرژەوەندی کوردستان و کوردایەتیەوە لەبەغدا دەبنەوە هاو پەیمان و هاو بڕیاری پارتی و یەکێتی وەک چەند هێزێک پێشتر کردویانە یان نا؟
سێهەم: ئەگەر پارێزگای سلێمانی بەنمونە وەربگرین ئەم پارێزگایە خاوەنی 18 کورسیە لەپەڕلەمانی عێراق ، لەحاڵەتی یەک لیستی ئەگەر وادابنێین(گۆڕان کۆمەڵ،هەڵوێست،نەوەی نوێ ،یەکگرتو،بەرەی گەل) بەپێی یاسای هەڵبژاردن بەهەمویان پێکەوە دەتوانن 36 کاندید بخەنە ناو خەڵک لەکاتێکدا ئەگەر بەجیا بەشداری هەڵبژاردن بکەن هەرهێزێک لەمانە بەتەنیا دەتوانێت ئەم ژمارە کاندیدە پێشکەشبکات و بەهەمویان دەتوان 216کاندید لەناو خەڵکدا بڵاو بکەنەوە کەبێگومان کاریگەری دەبێت لەسەر ڕاکێشان و کۆکردنەوەی دەنگ.
چوارەم: لەکاتی بانگەشەدا هێزەکانی نا ئەو یەک لیستیە لەجیاتی کارکردن لەسەر پارتی و یەکێتی زۆرترین توانیان بۆ ڕاکێشان و قوتدانی دەنگی یەکتر دەبێت بەو پێیەی هەر لایەنەوە هەوڵدەدات لەناو ئەولیستەدا کانیدی خۆی دەربچێت.
پێنجەم: دەنگدەرێک پێشتر متمانەی بەهیچ کام لەو هێزانە نەبوبێت ودەنگی پێیان نەدابێت کاتێک بەتەنیا بەشداری هەڵبژاندنیان کردوە لەدۆخی یەک لیستی ئەو لایەنانەشدا متمانەی بەهیچیان نابێت و دەنگ بەهیچیان نادات.
شەشەم: لایەنەکانی دەڕەوەی یەکێتی و پارتی دەکرێت لەجیاتی قسەکردن لەسەر یەک لیستی کە بڕوام وایە دواجار ڕونادات ، باشترە بۆ دەربڕینی نیەت پاکی و بەدەستهێنانی ڕەزامەندنی خەڵک ؛ هەمویان پەیمانێکی نوسراو واژۆبکەن کە تیایدا بەڵێن بدەن دوای هەڵبژاردن و لەناو پەڕلەمانی عێراق پێکەوە وەک یەک هاوپەیمانی کاردەکەن دور لەپارتی یەکێتی پێچەوانەی ئاڕاستەی ئەوان هاوشێوەی هاوپەیمانی هیوای خولی پێشوتری ئەوپەڕلەمانە؛ ئەم پەیمانەش لەبانگشەی هەڵبژاردنیاندا ڕەنگبداتەوە.
تێبینی ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم (کرکوک ،دیالە ،نەینەوە) لەدەرەوەی بۆچونی سەرەوەیە ؛پێکەوەبونی ئەولایەنانە مەرجی نەفەوتانی دەنگی دەنگدەری ناڕازییە لەو سنورە.