جوڵەی دیپلۆماسی نێچیرڤان بارزانی لە ئۆراسیا
7/30/2024 2:11:00 PM
هیوا ئەحمەد
پاریس ناوه‌ندێكی سیاسی گه‌وره‌یه له سه‌ركردایه‌تی كردنی دیپلۆماسێتی مۆدێرنه‌ی جیهانیی و كاریگه‌ری داینامیكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر پرسه جیهانییه‌كان. ڕۆڵێكی كارا ده‌گێرێت له سیاسه‌تی جیهانیدا وه‌ك ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی كارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئه‌م وڵاته ڕۆڵێكی مه‌زنی هه‌یه وه‌ك ناوه‌ندی فكری داڕێژه‌ری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. دیدگا‌و سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دۆزینه‌وه‌ی چه‌مكی نوێی سیاسه‌تی دانوستان بۆ سازان و پێگه‌ی به‌هێزیان له فه‌ڕه‌نسا وایكرد، دیپلۆماسیه‌تی به‌هێزی هه‌رێم نیشانی جیهان بدات و هاوشانی سه‌رۆكه‌كانی دونیا، پێگه‌ی هه‌رێمی گه‌یانده ئاستێكی به‌رز. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش كوردستانی كردووه به‌و كییانه‌ی له پشته‌وه‌ی دیمه‌نی هه‌واڵه‌كان، كاراكته‌ری گوێ لێگراوه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان و چاودێریكردنی پێشبینی كراوه‌كاناندا، قسه‌ی هه‌یه له داڕشتنی هێڵه سه‌ركییه‌كانی ساسه‌تی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها كوردستان بووه به ئه‌ندامی دیفاكتۆی كۆنسێكتی هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كان.
له‌میانه‌ی هه‌مان سه‌رداندا ڕێزدار نێچیرڤانی بارزانی له پاریسه‌وه به سه‌ردانێكی فه‌رمی لە تارانە، به‌شداریكردنی له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری تازه هه‌ڵبژێردراوی ئێران، هاوشانی سه‌رۆكی وڵاتان، ئایكۆنی به‌هێزی هه‌رێمه، ڕه‌هه‌نده‌كانی پشته‌وه‌ی بانگهێشته‌كه‌ی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی داننانه به پێگه‌ی به‌ھێزی کاراکتەری سەرۆکی ھەرێم و پێگەی ھەرێم، ئه‌م به‌شداریكردنه ڕه‌هه‌ندێكی به‌رچاوی جیهانی هه‌یه، هێمای بوونی دیپلۆماسیه‌تی به‌هێزه له په‌یوه‌ندییه هه‌رێمی و دووقۆڵه‌ییه‌كاندا، ئاماژه‌یه به‌خواستی په‌یوه‌ندی دوورمه‌ودا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاماده‌بوونی سه‌رۆكه‌كان بۆ وڵاتی خانه‌خوێ به‌های سیاسی گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه ئاماده‌بوونی سه‌رۆكه‌كان له سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراودا ده‌توانێت شه‌رعیه‌ت و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رۆكی تازه ده‌ستبه‌كاربوو له‌سه‌ر شانۆی جیهانی به‌رزبكاته‌وه.
ڕه‌هه‌نده‌كانی دیوی پشته‌وه‌ی بانگهێشتی ئاماده‌بوونه‌كان، هه‌ڵگری په‌یامێكی نه‌وتراوه. تیشك ده‌خاته سه‌ر خواستی ئه‌و وڵاته له جیهاندا بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ناوچه‌ی و جیهانییه‌كان.
دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له دیاری كردنی ستراتیژیه‌تی هاوبه‌ش، خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست و سیاسیانه‌یه، به‌و پێیه‌ی ئێران خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی جیۆپۆله‌تیكی گرنگه له ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌روه‌ها سیاسه‌تیكی دوور مه‌ودای هه‌یه، خاوه‌نی توانایه‌كی به‌هێزه له ئاراسته‌كردن له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی. به‌م پێیه‌ش دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران سیاسه‌تێكی واقیع بینانه‌یه. ئیدارەدانی ئاشتی سیاسه‌تیكی لۆژیكییه بۆ كورد و ته‌نها سه‌نگه‌ره بتوانێت هاوشانی هێزه هه‌رێمیه‌كان ڕۆڵی كارا بگێرێت له ناوچه‌كه‌دا، له په‌نایدا گره‌وبباته‌وه.
توانای دینامیكی سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌شداریكردنی دیپلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا و نوینه‌رایه‌تی كردن له‌سه‌ر شانۆی جیهانی زامنی ئاینده‌ی به‌رژه‌وندیه‌كانی هه‌ریمی كوردستانه و به‌ده‌ستهینانی پشتیوانی زیاتر، ئه‌جندای سیاسه‌تی كوردستان فه‌راهه‌م بكات.