بازنەکان.. دەریای خواردنی ماسی بچوک لەلایەن ماسیە گەورەکانەوە
3/9/2024 6:42:00 PM
عەبدوڵا ڕێشاوی
هەندێ گرێی سیاسی هەڵەی زۆر ستراتیژی لێدەکەوێتەوە وەک پێداگری زۆر بۆ فرە بازنەیی کە سەرەنجام لەو بازنانەدا دەنگێکی زۆری ئەو خەڵکانە بە فیڕۆ دەچێت کە ناتوانن نیصابی پێویست بۆ کورسیەک لە هەر بازنەیەکدا کۆ بکەنەوە
ئەمەش خەڵکی نوێ و لیستی ناڕێکخراوی نوێ دەگرێتەوە
لە حاڵەتی یەک بازنەییدا دەکرا چانسی خەڵکی نوێ و نا ڕێکخراو بۆ پەرلەمان زیاتر بێت بەڵام لەفرە بازنەییدا کۆ کردنەوەی دەنگ لەیەک بازنەدا بۆ ئەم خەڵکانە ئاسان نیە ،جگە لەوەی دەنگەکانیان لە هەر بازنەیەک دەڕژێتە ناو هەژماری پارت ە ڕێکخراوە گەورە کان هەموشمان ئەزانین حزبی گەورە لەم وڵاتەدا کێیە!
راستە لە فرە بازنەییدا هەندێ حزب خانە نشین دەبن ئەمەش بۆ کۆکردنەوەی شەخەڵی فەزای سیاسی باشە بەڵام بێگومان ئەو حزبانەی خانە نشین دەبن بریتی نین لە دو پارتە دەسەڵاتدارەکە
سەیر لەوەدایە هەمان ئەوانەی لەم سیستمە زیانمەندن بەشێکیان خۆیان پێداگر بون لەم سیستمە یان لانی کەم لە هێنانە پێشەوەیدا بێدەنگ بون جا تۆ بەم بێبەرنامەییەوە هاتویت و دەشڵێیت کۆتایی بە پارتی و یەکێتی دێنم لە کاتێکا هەر سیستمەکە خۆی گرەنتی مانەوەی ئەوانی کردوە نەک تەنها بە دەنگی خۆیان بەڵکو بەدەنگە پەرتەکانی تۆش.