803وتار

هاوکێشەی کاندید کردنەوەی د بەرهەم صالح کەوتە دەستی کێ؟

7/27/2022 8:58:00 PM
عەبدوڵا ڕێشاوی



ئەو رەوشەی ئێستای بەغدا هەر لە ڕۆژی  هاتنە دەرەوەی سەدر لە پارلەمان رون و ئاشکرا دیارو پێشبینی کراو بو

دیاربو سەدر یەک لەسەر سێی پەرلەمانی چۆڵکرد تالەسەدا سەدی پڕ کاتەوە وەک ئەمڕۆ .

بۆیە ستراتیژی نوێی سەدر گاڵتە نیەو دەبێت لەلایەن هێزو لایەنە سیاسیەکانەوە حسابی جددی بۆ بکرێت 

یەک لەو حساباتانەش دەبێ لایەنە کوردیەکان بیکەن لەمەسەلەی دوبارە کاندیدکردنەوەی د بەرهەم ساڵحە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار

هاوکێشەی دانانەوەی د بەرهەم لەو رۆژەوەی موقتەدا سەدر تویتەکەی لەسەر کرد ئیتر لەدەستی پدک و ینکدا نەماو چارەنوسی ئەو پیاوە کەوتە دەستی سەدر ، ئەمە ئەو حسابەیە کە دەبێ یەکێتی نیشتیمانی بە جدی وەریبگرێت

د. بەرهەم کە لەلایەن سەدرەوە تویتی لەبارەوە کرا ئەوە مسجێک بو کە ئیدی تۆش کەوتویتە ناو زائیدی قەناصی لایەنگرانی سەدرەوە و ئەگەر ناچاربین بۆت دەجوڵێین!

جا حەیفە پیاوێکی تەکنۆکراتی وەک د بەرهەم لەو دۆخە نا هەموارەی بەغدا موجازەفەی پێ بکرێت.

کورد هیچ کات لە ملانێکانی عێراق و لایەنە شیعیەکاندا نەبوەتە تارگێت و کورد سوری بەر لەشکری دیفاع لە رژێمی نوێی عێراق نەبوە لە بەرامبەر نارەزایەتیەکانی خەڵک .
بۆیە زۆر خەتەرە ئەگەر ئەمجارە پۆستی سەرکۆمار کە نوێنەرەکەی کوردە بکرێتە سوپەری یەکەمی روبەروبونەوەی نارەزایەتیەکانی بەغدا، کورد دەبێت لەم هاوکێشەیە بەدور بێت بۆئەمەش زۆر پێویستە دبەرهەم ساڵح نەخرێتە بەردەم شاڵاوی خۆپیشاندەرانی سەدر کە هیچ دەزگایەکی عێراق توانای خۆ ڕاگرتنی نیە لەبەردەمیا.
هەر کاندێکی دیکەی کوردیش بۆ ئەو پۆستە نابێ سەدر دژی بێت

کەواتە رەوشی بەغدا و هەیمەنەی بڕیاری سەدریی پێمان دەڵێت هاوکێشەی دانانی سەر کۆمار چەند لەدەستی کوردایە دە ئەوەندە لەدەستی شەقامی سەدریدایە و داشبنرێ چارەنوسەکەی ئەوان دیاریی ئەکەن.

ئەوەی ئامانجمە لە خستنە روی ئەم هۆشیاریە دوشتە

یەک:کورد نەبێتە تەڕەف لەبەرامبەر شاڵاوی نارەزایەتی شیعەی سەدری ، ئەمە بۆ کورد خراپە.

دو:د بەرهەم ساڵح نەکرێتە قوربانی ئەو دۆخە لێڵ و تەمو مژاوی و خەتەرناکەی بەغدا کە هیچ شتێ گرەنتی نیە.
د. بەرهەم پیاوێکی تەکنۆکرات و رۆڵەیەکی پیشەداری کوردە حەیفە بخرێتە بەردەم مەترسی شاڵاوی نارەزایەتی لەبەغدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن