وتار

بۆ فەرەیدون عەبدولقادر

11/22/2022 8:13:00 PM 440 جار خوێندراوەتەوە
دلێر عەبدولخالق

ئەوەی کاک نەوشیروان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نەبوە؛ چەوتییەکە(هەڵەیەکە بە پلەی چەواشەکاری) و بە عەمدەن خراوەتە بازاڕەوە، یاخود بەشێکە لە پرۆسەی داگیرکردنی مێژو و بە قازانجی فیگەرە یەکەمەکانی یەک بنەماڵەی سیاسیی و لێدان لە کارەکتەرە گرنگەکانی دیکە بەڕێوەدەچێت.

بۆ سەلماندنی ڕاستی ئەم بۆچونە بە دو بەڵگە؛ دەدوێم:

یەک/ خوالێخۆشبو مام جەلال لە ساڵی (٢٠١٢) و لە پەیامی دامەزراندنی یەکێتی دا، کە ئێستاش لە سەکۆی یوتیوب بەردەستە، دەڵێت:

# یەکەم کەس کە پێی وتراوە بۆ دامەزراندنی یەکێتی کاکە نەوە بوە.
# یەکەم کەس لە دەستەی دامەزرێنەر ئامادەبوە بگەڕێتەوە و کوردستان و واز لە خوێندنی دکتۆرا بێنێ و، جۆش و خرۆش بداتە خەباتی چەکداری کاکە نەوە بوە.
# یەکەم کەس داوای لە من کردوە بگەڕێمەوە بۆ کوردستان کاکە نەوە بوە.

دو/ خۆت لە یاداشتەکانت لە کتێبی هەڵۆ سورەکانی قەندیل، لاپەڕە ٣٦١، دەنوسیت «نەوشیروان مستەفا یەکێک بوە لە بەشدارە دیارەکانی دامەزراندنی ی.ن.ک»

ماوەتەوە بڵێم، کاک نەوشیروان وەک چرایەک لەماڵەکانمان داگیرساوە و لاپەڕەکانی مێژو بە ئاوی ئاڵتون ناوی ئەویان لە خەباتی ڕزگاری نیشتیمانی و خەباتی مەدەنی نەخشاندوە، هەربۆیە لەبری چەواشەکردنی خۆت، دەوروبەر و مێژو؛ ئاوڕێک لە ماڵەکەی خۆت بدەرەوە کە لە شوشەیە، چونکە خەڵکی کوردستان خاوەندارێتی لە کاک نەوشیروان دەکا، لە کەس قبوڵ ناکەن، بۆ مەسڵەحەتی ڕۆژ و شتی دنیایی، ڕەمزەکانی خەوشدار بکا.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن