گەڕانەوە بۆ زۆرایەتی لە عێراق کۆتایی ئەو سەرەتایەی کورد ھەیەتی
3/26/2022 3:21:00 PM
دلێر عەبدولخالق
دابەشبوونی پارتی و یەکێتی بەسەر دوو بەرەی دژ
بەیەک لە عێراق، یاریکردنە بە ئاگر و چارەنوسی نەتەوەیەکی شەکەت و ستەمدیدە.
ئەم دوو ھێزە کە نوێنەرایەتی زۆرایەتی دەنگی
کوردستان لە بەغدا دەکەن، لەبری رێککەوتن لەسەر ستراتیجێکی نیشتیمانی بۆ پاراستنی
دەستکەوتە دەستورییەکانی ھەرێم؛ ئاو دەکەنە ئاشی بەرەی دابەشبوی شیعە و سونەی بە زۆر
رێکخراو.
لە دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە بۆ راپەڕینی
١٩٩١ بۆ پرۆسەی رزگاری عێراق، کورد تەنھا ئەوکاتانە لە (چەوساندنەوە و کوشت و
کوشتار ) رزگاری بوە و بڕێک دەستکەوت و بەرھەمی چنیوەتەوە؛ کە جۆرێک لە سازان و
ھاوسەنگی و ھاوبەشی لە دەزگای بڕیاردانی سیاسیی عێراق ھەبوە.
کەواتە، گەڕانەوە بۆ حکومەتی زۆرینە و
دروستکردنەوەی سیاسیی ڕەھا و توڕدانی پرەنسیپی سازان؛ دەرگای مەترسیە گەورەکە بە
رووی کورد و چارەنوسی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەمەش ئۆباڵی مێژویی لە ئەستۆی بڕیاربەدەستانی
پارتی و یەکێتیە.