ئەم قسانە بە بلاسخارت بڵێن
6/10/2022 8:54:00 AM
ئیحسانی مەلا فوئاد
ماوەیەکە جینین
بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق، مانۆری سەردان و دانیشتن و گفتوگۆکانی
لەگەڵ حزبە کوردییەکان و سەرکردەکانیاندا دەستپێکردووە، گوایە بۆ دوو مەبەستە، یەکەم
مەترسی لەسەر هەرێم هەیە، دووەم جەختکردنەوە لەئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن.
دەبێت و پێویستە
سەرکردەی ئەو حزبانەی دەرەوەی یەکێتی و پارتی چەند حەقیقەتێک بەو خاتوونە بگەیەنن
و جەریئانەو زیرەکانە پەردە لەسەر زۆر زانیاری و بابەت هەڵماڵن کە پێشتر دوو حزبە
قۆرخکارەکە ئەنجامیانداوەو بەردەوامن لەسەری.
یەکێک لەو زانیاری
و بابەتانە ئەوەیە بە بلاسخارت بگەیەنرێت کە هەڵبژاردن ئێستا بکرێت یان دوو ساڵی
تر، هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت و هەر ئەو دوو حزبە زۆرینە دەبن، بە دوو رێگا (یەکەم
ساختەکاری و فێڵی یاسای هەڵبژاردن و داتای ناڕاستی دەنگدەران و مردووان، دووەم هێزی
سەربازیی و ئەمنیی و بەکارهێنانیان لەپێش و کاتی پرۆسەکەدا)، کەواتا ئەنجامدانی هەڵبژاردن
لەهەرێمی کوردستان تەنهاو تەنها نوێبوونەوەی بەردەوامیی دوو حزبەکەیە لەحوکمڕانیدا
و هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت و دوای پرۆسەکەش دیسانەوە بەردەوام ئەبن لە گەندەڵیی و
حزبایەتیی نێو سەربازیی و قۆرخکاریی.
بەڵام پرسیارەکە
ئەوەیە، ئایا سەرکردەکانی دەرەوەی دوو حزبەکە دەتوانن و جورئەتیان هەیە ئەو بابەتانە
بگەیەنن بەنوێنەرەکەی یو ئێن؟.