دەنگی تۆ هاوارێکی بەهێزە بۆ ئازادی
9/23/2021 5:54:00 PM
داهێن هاشم
ئەگەر دەنگ نەدەیت، زیندانیەکانی بادینان ئازار ئەدەیت، ئەگەر دەنگ نەدەیت
ژمارەی زیندانییەکان بەرەوژوور هەڵدەکشێ ، ئەگەر دەنگ نەدەیت هەناسەی ئازادیمان تەنگتردەبێ
، شیشی زیندانەکان پتەوتر و بێ باکی دەسەڵات زیاتر .
دەنگی تۆ دەنگی ئازادیە ، دەنگی تۆ هاوارێکی بەهێزە بۆ راچڵەکاندنی نەیارانی
ئازادی ، شتێک لەم زەمینە و زەمەنەی کوردستاندا بتوانێ دەسەڵات ڕاچڵەکێنێ دەنگی تۆیە
، دەنگی تۆ پڕ بەهاترین زەبرە دژ بەستەم و بێدادیە.
سەرنج بدەن ،دامەزراوە میدیاییەکانی سایەیی نەوت و قوتی دزراوی تۆ ، چۆن
ئاراستەی بینینمان ئەگۆڕن ، پروپاگەندەی گەورە ئەکەن بۆ ئەوەی خەڵک دەنگ نەدات ،
ئاراستەیی نارەزایەتی بەرەو رووی ئەوهێزانە ئەگۆڕن کە بەشێکنین لە قەیرانی
دروستکراو بەڵکو چارەسەرن ،میدیایی سیبەری پارەی نەوت و سامانی گشتی هەرگیز دەسەڵاتی
زۆرینە وەک گرفتی بەردەم چاکسازی پیشان نادەن ، بەڵکو ئاراستەکە بەو جۆرە ئەگۆڕن کە
ئەوانەی ئەیانەوێ چاکسازیبکرێت توانایان نیە.
دەنگ نەدانی تۆ سزای ستەمکاران نیە ، دەنگدانی تۆ سزای ستەمکاریە ، دەنگ نەدانی تۆ پاداشتێکە
بۆ ئەو دەسەڵاتەیی خوی بەستەمکردن و بێدادیەوە گرتوە ،دەنگی تۆ تەنها مافێکە کە خۆت
ئەتوانی پیادەی بکەیت و هیچ کەسێک و هیچ ئیرادەیەک ناتوانێ لێت زەوتبکات ، ئەو تەنها
مافەی تۆ کە ناتوانن لێت بسێنن ئەیانەوێت بیفەوتێنی ، ئەوان بە پارەی زۆر و پروپاگەندەی
زۆر ئەیانەوێ ئەم ئیرادەیەشت کە تەنها هی خۆتە ممارەسەی نەکەیت.
ئیرادەی زۆرینەی خەڵک بەدڵنیاییەوە
بۆ گۆڕانکاری ئیرادەیەکی بەردەوام و جێگیرە ، نەهج و دیدی سیاسی و بنەماکانی بزوتنەوە
گۆڕانیش وەک هەمیشە بەرێچکە دروستەکەی خۆیدا ئەروات ، ئەوەی گۆڕاوە ،زیاتر بونی هێزی
ستەمە ، ئەوەی گۆڕاوە ژەهری پروپاگەندەیه دژ بەگۆڕانکاری ئەوەش بایکۆت و جێبەجێنەکردنی
ئەم ئەرکە بچوکەی دیموکراسی بۆ نەیارانی گۆڕانکاری
رەخساندیان.
دەنگ نەدانی تۆ ستەم ، گەندەڵی، هەڕەشە و تیرۆر زیاتر دەکات ، دەنگی تۆ هەناسەی
ئازادی و دادی کۆمەڵایەتی دێنێتە دی .
دەنگی تۆ هاوارێکە بۆ ئازادی .