945وتار

مه‌لا به‌ختیار له‌ ده‌رگای بارزانی ده‌دات

9/13/2020 7:22:00 PM
داهێن هاشم

ئێمە ئەوە ئەزانین ،کۆچی دوایی کاک نەوشیروان دەرگای لەسەر قینە لەدڵی کەسانێککردەوە کە بەدرێژایی چڵ ساڵی رابردوو بەناو هێنانیشی خوێن لەگیانیاندا ئەمەیی ، ئەمە جوامێری نیە ، ئەوە خەنجەر لەپشت دانە.

شۆرشی چەکداری لەگەڵ رژێمێکی ستەمکاری وەک سەدامدا بەهەموو پێوانەیەک بریتەیە لە روبەروبونەوەو ، گرتن و کوشتنی تاوانباڕان، دادگای شۆرش ئەگەر بریاری لێبوردن و بەخشینی تاوانکاران بکات ئیتر شۆرش نەمتمانەی ئەمێنێ نەشۆرشیش سەرئەکەوێ، ئەوە تەنها ئەندازیارە راستەقینەکانی شۆرش ئەزانن، هیچ گومانی تێدانیە لە نەبونی دامەزارەوەیی یاسایشدا بریای هەڵەش ئەدرێ .

نەوشیروان مستەفا ، بەجوامێریەوە ، پێش کۆچی دوایی رایگەیاند تەواوی بەرپرسیارێتی مێژووی بەباش و بەخراپیەوە ئەوەی لە ئەستۆی من بوە خۆمی لێبێبەری ناکەم ، ئەمە ئازایەتیە ، جوامێریە ، یەکێک لەتایبەتمەندیە هەرە نایابەکانیشی کە نمونەی نیە نوسینەوەی یاداشتەکانی بوو لەوکاتەدا کە هێشتا لەژیاندا بوو، ناوی زۆر کەسیشی هێناوە بەباش و بەخراپە ، هەندێک لەوکەسانەشی کاک نەوشیروان بەجۆرێک لە جۆرەکان بەخراپ ناوی هێناون خۆشیان ویست چونکە هیچ ناراستیەک لەنوسینەکانیدا نەبوو، تەنانەت هێندە راستگۆیانە نوسیونی دەرفەتی وڵامی بۆ کەسیان نەهێشبوەوە.

روداوە هەرە گەورەکان بەرەنگاریە زۆر سەختەکانی شۆرشی نوێ له دوایی ساڵانی 1984 دەستپدەکات تا ساڵانی ئەنفال و دوتر راپەرینی ساڵی 1991 بەدرێژایی ئەو ساڵانە مەلابەختیار لەزیندانی یاخسەمەر بوە، بەشدارنەبوە، لەناو روداوەکاندا نەبوە ، بریار بەدەست نەبوە ، هیچ رۆڵێکی لەراپەریندانەبوە، ئاگایی له رێککەوتنی بەرەی کوردستانی نەبوە، ئاگایی لە دانانی نەخشەی راپەرین نەبوە، ئیتر ئەوهیچ رۆڵ و کاریەگەریەکی لەدوایی گیرانی تا دوایی راپەرین نەبووە، ئەوەی بەفعلی رابەرایەتی ئەو قۆناغەی شۆرشی ئەکرد نەوشیروان مستەفا بوو، تەنها ئەوە شانی خۆی لە بەرپرسیارێتی هیچ قۆناغێک خاڵی ناکات، ئەو رابەرێکی گەورەیی شۆرش بوو بەنوسین و بەخەباتی چەکداری و بەرپرسیارێتی گیانی هەزاران گەنجی شانە نهێنیەکانی  لەئەستۆ گرتوە ،بێگومان خۆشی دانی بەوەداناوە لەژیانی سیاسی و خەباتی چەکداریدا توشی هەڵە بوون.
 رەنگە زۆر گرنگ بوایە مەلا بەختیار  بیرەوەریەکانی چوارساڵی زیندانی یاخسەمەری بنوسیبوایە چونکە لەشۆرشی کوردستاندا مەلابەختیار تاکەسە چوار ساڵ و زیاتریش لەزیندانی شۆرشدا بوبێ، بەڵام ئێستا مەلا بەختیار بیروەری نوسینەوەی بەئامانجی ترە ، نەک وەک بیرەوەری بەڵکو عەریزەیەکی چەند سەد لاپەرەییە بۆ ئەوەی دەرگایەکی بۆبکەنەوە، لەو تاک کەوتنە لەوپەراوێزخستنە دەربازیکەن .
مەلابەختیار ، بەکۆچیی دوایی رەحمەتی مامجلال پێی وابوو ئیتر خۆی تاکە سەرکردەی مەیدانەکەیە، هەوڵی بونە سکرتێری یەکێتیدا لەکارگێریش لایانبرد، هەوڵی سەرۆک کۆماریدا ،تەنها یەک دەنگی سەرکردایەتی یەکێتیشی بەدەستنەهێنا ، کۆنگرەش بەتەواوی پەروباڵیکرد ، ئێستا وەک خۆی ئەڵێ حیمایەکانی سەرکردایەتین ، سەبری لێبراوە ، عەریزەیەکی چەند سەد لاپەرەیی نوسیوە ، بەبارزانی ئەڵێ دەرگایەکم لێبکەرەوە ، مەلا بەختیار لەزۆنی سلێمانی توانایی مانەوەی نەماوە ، یەکێتی بەهەموو باڵەکانیەوە چارەیان ناوێ ، هیچ دۆستێکی لەگۆڕاندانیه ، باشترین دۆست دەرگای بۆبکاتەوە بارزانیە ، بارزانیش بەشێواندنی وێنەی کاریزمی نەوشیروان مستەفا دڵخۆشە، ئەمەی مەلابەختیار دەیکات شایەنی بەزەییە ، کەریم گوڵانی بەجۆرێک و مەلابەختیار بەجۆرێکی تر لەدەرگای بارزانی ئەدەن ، پێش ئەم بانگەشە تازەشی وتارێکی تری ئاراستەی بارزانیکرد لەسەرخۆپیشاندانەکەی سلێمانی نوسیبوی قۆناغەکە خەتەرە ، با بارزانی بێت رابەرایتیمان بکات و ئیشمان بەسەردا دابەشبکات ،  قسەزۆرە لەسەر مەلابەختیار بەڵام ئێمە پێش مردنی ئەینوسین .جارێ ئەوە بەسە
داری بێ بەربە و وەحەسێ بۆ خۆت
نەلقت ئەكێشن نەپەل ئەخەن بۆت
داری بەرداری ئیتر بـــــەر پەڵبــــــە 
لەسەرخۆ وچان لەسەر خۆ دەركە
 تا ژیرێ بـــەجێ ئەچنێ بــــارت 
سەد گەوج و نەفام ئەدەن ئازارت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن