276وتار

کودەتاکەی تونس و ڕووخانی دوا قەڵای ئیسلامیەکان لەناوچەکە

7/28/2021 1:09:00 PM
بڕوا کەمال

ئەوەی ئێستاکە ڕووئەدات لەتونس ڕووداوێکی چاوەڕوانکراو بوو، چونکە لەدوای بەهاری عەرەبی و ڕووخانی ڕژێمەکانی ئەو وڵاتانە، هاتنە سەر حوکمی ئیسلامیەکان بەزۆرینەی دەنگ، بەتایبەت حیزبی ئیخوان موسلیمین توانی ئەوهەلەزێڕینە بقۆزێتەو بچێتەدەسەڵات، بەڵام هەرزوو لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەناوچەکە، کەوتنە پیلانگێڕان لەدژی ئەوحکومەتانەی کە بە(دیموکراسی و بەزۆرینەی دەنگی خەڵکی )هاتونەتە سەرحکوم ، یەکەم پیلانیش لە ٣ تەموزی سالی ٢٠١٣ کە کودەتا بەسەر محمەد مورسی سەرۆکی شەرعی میسر ئەنجامدرا، لەڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی دەڵێت: ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بڕی ٣٠ملیار دۆلاریان خەرج کرد بۆلابردنی محمەد مورسی لەمیسر ، هەمان پلان لەوساڵەدا دڕێژرابو بۆ پارتی  نەهزەی تونسیش  ،  بەڵام لەبەر کۆمەڵێک هۆکار ئەوەیان بۆنەچووە سەر ، بەڵام دواجارو بەهەوڵێکی زۆری ئیمارات و سعودیەو وڵاتانی نێودەوڵەتی توانرا کودەتابکرێت بەسەر حیزبی نەهزەی تونسی بەهەمان ئەو سیناریۆیەی کەکرا لەمیسر بەڵام بەهەندێک گۆڕانکاری،   پلانەکەیان تاحەدێکی باش سەرکەوتنی بەدەست هێناوە  سەرکەوتنی کۆتایی یان شکستی کودەتاکە لەڕۆژانی داهاتوو یەکلای دەبێتەوە .




ئەوەی جێگەی باسە لەدوای بەهاری عەرەبی  و هاتنەسەرحوکمی ئیسلامیەکان لەو وڵاتانەی کەشۆرشی تێداکرابوو ،  پڕۆژەیەکی گەورە، کەخۆی دەبینەوەلە  لابردن و بچوکردنەوەی ئیسلامیەکان لەناوچەکەو لادانیان لەدەسەڵات جا بەکودەتابێ یان بەهەرجۆرێکی پیلانگێڕی ،لەدوای کودەتاکەی میسر و بچوکردنەوە و لابردنی ئیخوان موسلیمین لەدەسەڵات ، تاکە ئومێدی ئیسلامیەکان و بەتایبەت ئیخوانەکان حکومەتی تونس بوو ، کەببوە جێگەی سەرنجی هەموولایەک کەحیزبێکی ئیسلامی بەوشیوە میانڕەوە و بەشێوەیەکی مۆدێل حکومڕانی وەڵات دەکات ، بەبڕوای من تاکەقەڵای پڕۆژەی ئیسلامی لەناوچەکە حیزبی نەهزەی تونسی بوو بەنەمانی ئەو قەڵایە ئیسلامیەکان لەناوچەکە بەشێوەیەکی زۆر گەورە لەقاڵب ئەدرێن ، بۆیە ئیسلامیەکان زۆرگرنگەلەم ڕووداوانەی میسرو تونس  پەند وەربگرن و بەخۆداچوونەوەیەکی گەورەبکەن زەمینەسازی بحەن بۆ داهاتوو  چونکە ڕووداوەکان ئەوەمان پێی دەلێت کە داهاتووی ئیسلامیەکان لەناوچەکە لەمەترسیدایە .


داهاتووی نەهزەی ئیسلامی چی بەسەردێت ؟

داهاتووی تونس و حیزبی نەهزەی ئیسلامی بەبڕوای من هەمان داهاتووی ئیخوانی دەبێت لەمیسر ، چونکە ئەوەی ئیستاکە دەکرێت لەتونس هەمان ئەو سینارۆیەیە کەلەمیسریش کرا ، ئەگەر بەتەواوەتی نەهزە کەنارگیر بکرێت لەدوائەوە قۆناغێکی تر دێتە پێشەوە ئەویش قۆناغی دووم دێتەپێشەوەئەویش کەخۆی دەبینێتەوە لەدروستکردنی مەلەف بۆ ، سەرکردەکانی  پارتی نەهزەو بەهەمان دەردی ئیخوان لەمیسر دەبرێن،بۆیە زۆر گرنگە پارتی  نەهزەی ئیسلامی کەزۆرینەی کورسیەکانی پەڕلەمانی تونسی بەدەستەوەیە ،ئەم پیلانە قبوڵ نەکات و بەهەموو شێوەیەک دژی بوەستێتەوە خۆلەئەگەری هیچ کاردانەوەیەک ئەوە قۆناغی  پاکتاوکردن و دەستگیرکردنی سەرکردەکانی نەهزە دەست پێدەکات بەشێک  زۆربەیان  ڕاپێچی زیندان ئەکرێن و  وحیزبی نەهزە  دەچێتەوە قۆناغی پێش شۆڕشی تونس و بەهاری عەرەبی  .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن