خاچەکەی پاپا لە سەری سوننەدا شکێنرا
3/8/2021 8:45:00 PM
بڕوا کەمال
هاتنی پاپای ڤاتیکان بۆعێراق لەلایەن میدیا جیهانی و ناوخۆیەکانی عێراق گرنگیەکی تایبەتی پێدراو لەمێژووی
عێراقدا ئەمە یەکەم سەردانی پاپای ڤاتیکانە کەبۆعێراقی بکات.
لەو چەند ڕۆژەی سەفەرەکەی
پاپادا بۆعێراق و چوونی بۆچەندشارێکی عێراق و بینینی کەسایەتیەکان بەتایبەت بینینی
کەسایەتی ئاینی مەزهەبی شیعە ئەویش ئایەتوڵا عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی
عێراق بوو، کە پاپای ڤاتیکان لەشاری نەجەف ئەو دیدارەی بۆ ڕێکخراو نزیکی کاژمێرێکی
پێچوو.
ئەو چاوپێکەوتنە لەمیدیاکان بەگرنگ وەسفکرا، بەڵام ئەوەی جێگەی قسەو مشتومڕ بوو ئەوەبوو کە لەو
سەردانی چەند ڕۆژەی بۆ عێراق پاپای ڤاتیکان چاوی نەکەوت بەهیچ کەسایەتیەکی سوننەی
عێراقی، لەکاتێکدا بەپێی ڕۆژنامەی شەرقی ئەوسەت کەباسلەوە دەکات کە لە درێژەی
چاوپێکەوتنەکانی پاپای فاتیكان لە عێراق، چەند داوایەكی لایەن و كەسایەتە عێراقیەکانی
ڕەتكردۆتەوە كە سەردانیان بكات، ئوسامە نوجیفی ئاشكرای كردوە كەداوای كردوە كە
پاپا سەردانی مەرجەعی سونی بكات لە ( جامع
الامام أبي حنيفة النعمان ) بەڵام پاپای ڤاتیکان ئەم پێشنیارەی ڕەت کردۆتەوە .
سەردانی پاپای ڤاتیکان دەرخەری ئەو ڕاستیەبوو کە سوننەکانی عێراق ڕۆژ بەڕۆژ
کاریگەریان لەگۆڕەپانی سیاسی بەرو دوا دەچێت و ئایندەیەکی تاریک چاوەڕێیانە .
ئەگەر بچینەوە بەمێژوودا ئامارەکان ئەوەمان پێی دەڵێن کە لەمەلیک فەیسەلی
یەکەمە عەرەبی سوننە قۆرغی دەسەڵاتەباڵاکانیان کردوە لەعێراق بەڵام لەدوای ساڵی
٢٠٠٣ و کەوتنی ڕژێمی بەعس ئیتر وردە وردە سوننەکان بچوکرانەوە بەجۆرێک لە مەجلیسی
حوکمی ئەوکاتی عێراق کە لەدوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە دروست کرا لەکۆی
٢٥ کورسی تەنها (٥) کورسی درا بەسوننەکان واتە لە %٢٠ دەسەڵاتەکانی مەجلیسی حکوم.
لێرەوە سوننەکان درکیان کرد بەوەی کەچیتر ناتوانن هەیمەنە بکەن بەسەر دەسەڵاتدا
لەعێراق و ناکرێت لەبەڕەکەی خۆیان زیاتر پێی ڕاکێشن، بەڵام نەیان دەویست تەسلیمی
ئەو واقیعەبن بۆیە سوننەکان کەوتنە فشار دروستکردن لەسەر ئیدارەی ئەوکاتی ئەمریکا
لەڕێی بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی سوننەکان واتێگەیشتن کەکەمێک لەو هەیمەنەی ڕابوردویان
بۆدەگێڕدرێتەوە، بەڵام ووردە ووردە بێبەشتری کردن و پەراوێزخران. ئەم پەراوێزخستنە
بێزاریەکی زۆری لای عەرەبی سونە دروستکرد. ئەو دابەشکردنەی مەجلیسی حوکم و کردنە
زۆرینەی عەرەبی شیعە و بێزاربونی سونە و تەهمیشکردنیان کاردانەوەی لەسەر کۆی پرۆسەکانی
تر دروستکرد، هەر لە هەڵبژاردنەکان و نوسینەوەی دەستور ڕیفراندۆم ...هتد.
کەبوابوولەم مێژووە ئەوەمان بۆدەر ئەکەوێت لەعێراقدا خەریکە وردە وردە خۆری
سوننە بەرەو ئاوابوون دەچێت وە لەسەردانی کردنی پاپای ڤاتیکانیش ئەوەی سەلماند کە
سوننەکان لەعێراق هیچ هەژموون و کاریگەریان نەماوەلەگۆڕەپانی سیاسی ئەگەر سوننەکان
بەخۆیاندا نەچنەوە ئەو پەرت و بڵاویەی لەماڵی سوننەدایە کۆی نەکەنەوە ئەوە
داهاتوویەکی خراپ چاوەڕێی سوننەکان دەکات لەعێراق .