شەڕی یانزە ڕۆژە و شکستی ئیسرائیل و سەرکەوتنی حەماس
5/22/2021 10:18:00 PM
بڕوا کەمال
لەدوای یانزە ڕۆژ لەشەڕ و پێکدادان لەنێوان ئیسرائیل وبزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی دواجار بەنێوەند گیری میسرو قەتەر ئاگربەست لەلایەن
ئیسرائیلەوە ڕاگەیەندرا، کەچاودێرانی سیاسی بەگرنگ تەماشای ئەم بڕیارەدەکەن، دەرچوونی
بڕیارەکە لەلایەن ئیسرائیل هەرزوو ئیسرائیل کەوتە بەرتوانج و ڕەخنەگرتن لەلایەن یارو
نەیارەکانی و ئیسرائیل یان بەدۆڕاو وەسف کرد لەشەڕەکە.
ئێهود ئۆڵمهرت ـ سهرۆك وهزیرانی پێشووی ئیسرائیل
لەتیوتێکی دا دەڵێت :ناتانیاهۆ توشی شكستی كردین و به دۆڕاوی له شهڕی غهززه دێته
دهرهوە، ڕۆژنامهی بهناوبانگی ( هاراتس )ى ئیسرائیلی بەمانشێکێتی گەورە نوسیویەتی :نهتهنیاهۆ شهڕهكهی بهرامبهر
حهماس دۆڕاند.
هەرچی لایەنی بەرامبەرە کە حەماسە خۆی بەسەرکەوتو
دائەنێت و خالید مەشعەل کە یەکێکە لەسەرکردەدیارەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگهیاند:
بۆ ئیسرائیل و جیهانمان سهلماند قودس و ئهقسا هێڵی سورن و لهمڕۆ بهدواوه هیچ
سازشێكی لهسهر ناكهین.
بیرخستنەوەیەک لەسەرچۆنیەتی ڕوودانی شەڕەکە .
سەرەتای ڕووداوەکە لەوەێوە دەستی پێکرد کە کۆمەڵێک
ماڵ لە گەڕەکی شێخ جەراح لە فەلەستین بەناحەق دەرکرابوون كە گەڕەكێكی نزیك لە
" باب العامود"ـە، ئەو ماڵانە دراون بە جولەكە هاوردەكان.
بە كرداری جولەكە هێنراون بۆ شەقامی "
المقصود" كە دیواریان بە دیواری ماڵە فەلەستینەكانەوەیە، ئەو فەلەستینیانەی
كە لە ماڵەكانیان دەردەكرێن، فەلەستینی و ئیسرائیلیەكان دەستیان بە خۆپیشاندان و
ناڕەزایەتی كرد، هاوکات لەساڵیادی داگیرکردنی قودسی ڕۆژهەڵات لەلایەن ئیسرائیلەوە
لەساڵی ١٩٧٦ لەو شەوەدا کە ١٠ /٥ دەکرد جولەکە توندڕەوەکان سەردانی شوێنە پیرۆزەکان
دەکەن و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان مسوڵمانەکان و جولەکەکان ڕووئەدات، ئیتر لێرەوە شەڕەکە
دەست پێدەکات.
دواین ئاماری شەڕەکە بەمشێوەییە:
تێچووی شەڕەكە و زیانەكانی بۆ ئیسرائیل نزیكەی
٢ ملیار دۆلاڕ بوو، لە بەرامبەردا زیانەكانی بۆ غەزە نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بووە.
لە ڕووی زیانی گیانیشەوە لە شەڕەكەدا ٤ سەربازی
ئیسرائیلی و١٧١چەكداری حەماس و ٣٣ سەركردەی
مەیدانی حەماس و جیهاد شەهید بوون.
لەسەر ئاستی مەدەنیش لە شەڕەكەدا ٨ هاوڵاتی
ئیسرائیل و٩٦ هاوڵاتی فەڵەستینی بوونە قوربانی، جگە لەوەی زیاتر لە ٢٠٠٠ هاوڵاتی فەڵەستینی
و ٧٦ هاوڵاتی ئیسرائیلی بریندار بوون.
بەبڕوای چاودێرانی سیاسی ئەم شەڕە بەقازانجی
بزوتنەوەی حەماس و بە دۆڕانی ئیسرائیل کۆتایی هات ئەویش لەبەرچەند خاڵێک .
یەکەم : لەم شەڕەدا دەرکەوت کە ئیسرائیل وەک
وڵاتێکی خاوەن پێگەو هەژموون و هەمیشە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کەسیستەمی بەرگری بەهێزە بەڵام دەرکەوت کە موشەکەکانی حەماس
توانیان سیستەمی بەرگری ئیسرائیل ببەزێنێ کەئەمەش لاوازی ئیسرائیل دەرئەخات.
دووم: جارە هەموو جارەکان کاتێک شەڕو پێکدادان ڕووی ئەدا ، تەنها ناوچەکانی فەلەستین
و خەلکی فەلەستین دەبوونەقوربانی و مەترسی تەنها لەسەر ناوچەکانی فەلەستین
بوو دانیشتوانی ئیسرائیل تەنها سەیری شەڕەکەیان
دەکرد ،بەلام ئەمجارە جیاواز بوو حەماس
توانی لەڕێگەی موشەکەکانیەوە ئارامی و ئۆقرەی لەئیسرائیلیش ببڕێت.
سێیەم : حەماس توانی ئەمجارە سۆزی جیهان بەلای
خۆیدا ڕابکێشێت و وڵاتێکی وەک بەرتیانیا بەڕاستەوخۆ ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی
کرد و داوای کرد بەپەلە ئاگر بەست ڕابگیەنێن لای خۆشیەوە موسا ئەبو مەرزوق جێگری سەرۆکی
مەکتەبی سیاسی حەماس لەلێدوانێکی بۆ کەناڵی المیادین وتی : هاوسۆزیەکی بێ پێشینەمان
بۆ قەزیەی فەلەستین دروست کرد و ئیسرائیل مان بەچۆکدادا.
سێیەم: یەکێکی تر لەسەرکەوتنەکانی بزوتنەوەی
حەماس ئەوەبوو کە توانی ئاڵۆزی و پێکدادان لەناو خۆی ئیسرائیل دروست بکات و گرژی دروست بکات کە هاوڵاتیانی عەرەب کە لەناو
ئیسرائیل دەژین دەستیان کرد بەخۆپیشاندان و لەهەندێک ناوچە گرژیشی تێکەوت کە ئیسرائیل
مەترسی ئەوەی لادروست بوو کە لەناوخۆی وڵات شەری ناوخۆی دروست بێ بۆیە ناتانیاهۆ لەکۆتایدا
بەرداخە ژەهرەکەی خوارد بەناچاری .
چوارەم: سەرکردەکانی ئیسرائیل خۆیان دەڵێن ئێمە شکستمان
هێنا لەو ئۆپراسیۆنانەداو نەمان توانی پێگەو مۆڵگەکانی سەرکردەکانی حەماس بکەینە
ئامانج لەکاتێکدا هەموو توانای خۆمان بەکارهێنا بۆئەوەی شوێنەکانیان دەستنیشان بکەین
بەڵام سەرکەوتونەبووین .
پێنجەم: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپێچەوانەی پێشووتر
ئەمجارە بەگرنگی سەیری داواکانی ئیسرائیلی
نەکردو هاوکات گۆڕینی گوتاری ئەمریکا لەبارەی گرژییەکان و گوشارەکانی بۆسەرئیسرائیل هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و ڕاگەیاندنی
ئاگربەست کەئەمە بەلای چاودێرانی سیاسی خاڵێکی خراپە بۆ ئیسرائیل و ئەگەری هەیە لەداهاتوو
ئەم گۆڕانەی ئەمریکا زەرەی زۆر لە پێگەی ئیسرائیل بدات .
هەموو ئەمانە ئەوەمان پێی دەلێن کە دۆڕاوی سەرەکی
ئیسرائیلەو لەداهاتوودا ئەم خاڵە زەربەیەکی زۆر لەئیسرائیل ئەدات و بەتایبەت ناتانیاهۆ
کەلەپێش ئەم ڕووداوە لەناوخۆی ئیسرائیل کۆمەڵێک مەلەفی زۆری لەسەرکراوەتەوە لەسەر
گەندەڵی ئەم دۆڕانەشی هاتەسەر بۆیە ئەگەری زۆرە کەکورسی سەرۆکایەتی لەدەستبداوت
جولەکە توندڕەوەکان کەنارگیر بکرێن ، هەموو ئەمانە لەڕۆژانی داهاتوو بۆمان ڕوون دەبێتەوە.