392وتار

سەردانەکەی کازمی عەرشی هێزه‌كانی هه‌رێم ده‌له‌رزێنێ؟

9/12/2020 9:31:00 AM
بڕوا کەمال


مستەفا کازمی لەدوای دەستبەکار بوونی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق لەماوەیەکی کەمداو جەوڵەسەیرەکانی و بڕیارەکانی ، بوە جێگەی پرسی گەرمی میدیاکان و بەزووی عەتفی خەڵکی عێراقی بەلای خۆیدا ڕاکیشا.
 شەقامی عێراقی مستەفا کازمی وەک فریشتەی فریاد ڕەس سەیر دەکەن چونکە چەندین ساڵە خەڵکی بەشمەینەتی عێراق بەدەست شەڕی تایفی و مەزهەبی دەناڵێنن و سامانی عێراق چەندین ساڵە بەهەدەر ئەبرێ بۆیە زۆربەی هێزەسیاسیەکانی عێراقی جوڵەکانی کازمی  بێزاری کردون وتەنانەت گەیشتۆتە حەدی دژایەتی کردنی ، بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ ئەستێرەی مەستەفا کازمی گەورە تردەبێت و زیاتر دەچێتە دڵی خەڵکیەوە ، لەو نێوەندەشدا هەرێمی کوردستان و بەشێکی زۆری خەڵک بەتەواوەتی سەرسامی مستەفا کازمی-ن.
 هێزە سیاسیەکانی کوردستانیش بەدەرنیە لە هێزەسیاسیەکانی عێراق بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە ترسی ئەوەیان هەیە لەهەڵبژاردنی داهاتوو وەک ئەوەی باسدەکرێت لیستێک دروست بکا بۆهەڵبژارندنەکانی داهاتوو لەسەرتاسەری عێراق، بەهەرێمی کوردستانیشوە کە چاوەڕێی دەکرێ لەماوەیەکی نزیکدا لیستەکە ڕابگەێنێت ، بێگومان هەرێمی کوردستان ٣٠ ساڵە بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت و قەیران لەسەر قەیران کەڵەکەبوە و ، خەڵکی بەشمەینەتی هەرێم بێزار بوون لەحکومەتی ئێستا تەنانەت خەڵکی بێزار بوە لەکورد بوونی خۆی ، ئەوەی کەدەبێت باسبکرێت ئەوەیە لە دوو ڕۆژی ڕابووردو مستەفاکازمی بەسەردانێکی چاوڕوانکراو سەردانی هەرێمی کوردستانی کردو بۆ کۆمەڵێک پرسی سیاسی و ئیداری و کیشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.
   من نامەوێت باسی ئەوە بکەم بەڵکو ئەوەی کە گرنگە باسی بکەم ئەوەیە کە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژە جوڵەکانی لەهەرێم و بینینی خەڵکی و ئەو جۆشوخرۆشەی خەڵکی کە یەکێک لە هاوڵاتیەکان بەکازمی دەڵێت : لیست دروست بکەو ئێمە لەگەڵتین ، ئەمە ترسێکی زۆری خستۆتە نێو هێیزە سیاسیەکانەوە، کە وەک کورد وەتەنی دەڵێت: ئەوەندەی تر گۆمەکەی شڵەقاند ، بەپیی هەندێک لەزانیاریکان ئەوەیە کازمی کەلەشاری سلێمانی دوور لەچاوی کامێراکان چاوی دەکەێت و بەکۆمەڵیک کەسایەتی و وەک ئامادەکاریەک بۆ ئەولیستە نوێیەی کە بۆهەڵبژاردنی داهاتوو ڕای دەگەێنێت ، دەیەوێت لەهەرێمی کوردستان بەرەیەک دروست بکات کە بەڕوای بەشێک لەچاودێران ئەگەر لیست دروست بکات ، سەرکەوتنێکی گەورە دێنێی لەهەرێم ، بۆیە ئەگەر هێزە سیاسیەکانی کوردستان نەکەونە خۆیان و چاکسازی لەخۆیاندا نەکەن لەهەڵبژاردنی داهاتوو مستەفا کازمی عەرشی دەسەڵاتیان دەلەرزێنێ و نزیکی دەخاتەوە لە ڕووخان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن