کێ خێری لەچی دیوە؟
8/19/2020 7:06:00 PM
د. شێرکۆ عەبدوڵا
پەڕلەمانتار لەدەمی
شیرین زوڵف و پەرچەمی
تێلیفریک لە گۆیژە
قائید لە شەعبی گەمژە
کورد لە لەحنی ئازەری
موقتەدا لە سەرسەری
جووتیار لە حوکمی قاسم
حیزب لە ئەبو جاسم
بێژەر لە شکڵ و دەنگی
راوچی لەساچمەزەنگی
ئافرەت تەجمیل و مکیاج
بەراز باخی بێ سیاج
چەکدار لە شلەخەجێ
قاچاخچی لە بزنەڕێ
تورکیا لە نەوتی دزراو
حوکمەت لە ھۆشی حەلاو
قورئان خوێن تەعزێ و مەولوو
دز لە حەرەسی خەوتوو
ئەمریکا لە تالیبان
ئێران لە سوریاو لبنان
پەڕەسێلکە لە بنمیچ
کوردی قوربەسەر لە ھیچ