جوابی غەڵەت
6/15/2020 3:52:00 PM
د. شێرکۆ عەبدوڵا
- ئەمەوێ خۆم بکوژم.
+ ئیشەڵڵا سەرکەوتوو ئەبی.
*
- سی ڤی یەکەم زۆر باشە، واسطەم ئەوێ؟
+ نەخێر. عەیب و شورەیی واسطه ی چی!!
*
- بەرەئی تۆ ئێستا دامودەزگاکانمان چۆنن؟
+ تا خوا حەز کا قورس و قەمەر.
*
- حزب چۆن ئەڕوا بەڕێوە؟
+ مەعلومە. بە پێی پەیڕەو و پڕۆگرام.
*
- تێ ناگەم ئەم حکومەتەی ئێمە چی ھەیە؟؟
+ بەرنامەی پێنج ساڵە.
*
- کەس ئەناسی زۆر تەئسیری ھەبێ لەسەر مالیکی موشکیلەی ئەو مەعاشەمان بۆ حەل بکات؟
+ بەڵێ حسەینی یەزدان پەنا.
*
- کێ کفرە بیخەیتە پەرلەمانەوە؟
+ خەڵکی وەکو ئەمین زەکی بەگ.
*
- ئەندامانی ئەنجومەنی شار ئەبێ چی بن؟
+ بابانی ئەسڵ.
*
- ئەگەر دەسەڵاتت ھەبێ یەکەم شت چی ئەگۆڕیت؟
+ سەیارەکەم.
*
- ئەگەر موعارەزەت خۆش بووێ چ دوعایەکی بۆ ئەکەی؟
+ ئەڵێم خوا بتکا بە وەزیر لای پارتی.
*
- بۆچی دەستکێش بووە بە ئیجباری؟
+ بۆ ئەوەی شوێن پەنجەی ھیچ دزێ بەجێ نەمێنێ.