حەسوودیی بە خۆم
8/5/2020 2:48:00 PM
د. شێرکۆ عەبدوڵا
* موستەحیلە زەلام کچەکەی لە تەموزدا لە دایک بووبێت و ناوی نابێت ھەتاو.
* سێ رۆژە لە ئیعلامەکان قسە بە یەکتری ناڵێن، تەحەمولکردنی ئەم ھەموو سەقامگیریی سیاسییە قورسە.
* ئێمە ئەو ھەموو جنێوە ئەدەین بە زوحاک، کەچی بەستەزمانە تەنیا رۆژی دوو کەسی کوشتووە.
* کورد خەڵکە بێ ئەقڵەکە مەشھور ئەکات و خەڵکە مەشھورەکەش بێ ئەقڵ.
* دەستم لە ئەقڵی خۆمان شۆردووە، بەتەمای کەرەمی خواو کەرێتیی بەغدا.
* متمانەکردن بەو کەسە زۆر زەحمەتە کە ریکلام بۆ برنجیش ئەکات و بۆ حەبی کێش دابەزاندنیش.
* مودیرەکەمان حەز ناکات ھیچ کارمەندێک دڵی بیەشێت، ھەر تۆزێ شێخی نەمێنێ بەسە.
* کوڕی ئێستا توانای ژنھێنانی نییە، ئەوپەڕەکەی ئەوپەڕەکەی دەعوەتێکی قۆرییەشکاوت بکات.
*ئەگەر پیاو کۆمپانیا بێ،ژن پارەی حەرامە.
* شتی خۆش یان بۆ شەکرە خراپە یان شووی کردووە.
* تەصەور بکە چوار دانە ھەزار پێ ئەگەر ھەللور بللور بکەن کەی لێ ئەبنەوە.
* ھەندێ جار حەسوودی بەخۆم ئەبەم، چۆن فریا ئەکەوم ئەوەندە ساویلکەو دەماغسز بم؟