1342وتار

تێ ناگەم

5/28/2020 5:31:00 PM
د. شێرکۆ عەبدوڵا

*تێ ناگەم بۆچی جاران کاھوویان بە سرکەوە ئەخوارد.

*تێم گەیەنن یەعنی چی کورد نەوتی ئیسرائیلی پێ دابین ئەکرێ کەچی کارەبای قالاوای لێ بووە بە تەیارە.

*تێ ناگەم چۆن مێشوولە شەوان گیزەکەی ئەبێ بە ڤڕەی ھەلیکۆپتەر.

*کەس تێ ناگات حکومەتە قەرزارەکەمان ئەم چەند ساڵە نەوتی فرۆشتووە یان پۆکەری کردووە.

*تێ ناگەم موعارەزە بۆچی ناچێتە بەر ئاوێنە سەیرێکی حاڵی خۆی بکات.

*ئێستەش تێ نەگەیشتم ترساندنی مناڵ بە شەولەبان چ حیکمەتێکی پەروەرەدەیی تیابوو.

*تێ ناگەم بۆچی ئەبێ جوگرافیای کوردستان بخوێنین؟ ھەقە تفی تێ بکەین.

*تێ ناگەم کێ فەیسبووکەوانی کوردی فێر کردووە لە دووەم چاتدا بپرسێ بڵێ چیت لەبەردایە.

*تێ ناگەم توور موحتەرەمە یان بێ قیمەت؛ مەدحی شتێک بکەن زۆر سپی و خۆش بێ ئەفەرموون ئەڵێی توورە، زەمی شتێکی بێ نرخیش بکەن ئەلێن توورێک ناھێنێ.

*تێ ناگەم ئێمە ئەگەر ئەو پەڕلەمان و ئەنجومەن و شتانەمان نەبێ تووشی کەمیی چ ڤیتامینێک ئەبین.

*تێ ناگەم ئەگەر کوردستان جێگەی بەچکەشێران بێ ، ئەو ھەموو ڕێوییە چی ئەکەن لە بازاڕ و حیزبەکاندا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن