ئەمە کێیە؟
7/16/2020 5:39:00 PM
د. شێرکۆ عەبدوڵا
* پشوو بوایە ئەکەوتە جومعەوە
* موزەمید بوایە قەت دەماری بۆ نە ئەدۆزرایەوە
* ناڕەزایی بوایە وەک ناڕەزاییەکانی یو ئێن ئەبوو
* ساردی بوایە بەگەرمی بۆیان دائەنای
* بەرنامە بوایە سەعات دووی نیوەڕۆ تەلەفزیۆنی زاگرۆس دایئەبەزاند
* بنکڕ بوایە بنکڕی ساوەری سووتاو ئەبوو
* جامیعە بوایە جامیعەی عەرەبی ئەبوو
* کۆبوونەوە بوایە کۆبوونەوەی وەزارەتی پیشەسازی ئەبوو
* موو بوایە، مووی دەوری گون ئەبوو
* وەرزش بوایە ئەیانخستە دەرسی پێنجەم
* لیرە بوایە لیرەی لبنانی ئەبوو
* گوڵ بوایە گوڵی کەرتەشی ئەبوو
* لایلایە بوایە یەک گەڕەکی خەبەر ئەکردەوە
* دار بوایە داری زەقنەبووت ئەبوو
* دەفتەر بوایە دەفتەر خدمەی عەسکەریی ئەبوو