858وتار

کێ بەچی گەز گەز باڵا ئەکات؟

7/27/2020 4:09:00 PM
د. شێرکۆ عەبدوڵا

ژن: پێی بڵێن ئەوە کچی خۆتە!! بەو خوایە وامزانی خوشکتە.

براژن: دشەکەی بەتۆراوی ببینێ.

نەوەی نوێ: ببیستێ مرور ئیزرابی کردووە.

رادیۆی کوردسات: کە ئەزانێ (نەوا) لە دەباشان پەخشی نامێنێ.

پارتی: بۆی دەرکەوێ تۆ پارتی نیت مەلاییت.

خانەنشینی مەدەنی: کە پێی ئەڵێن وەڵڵا لەخانەنشینی عەسکەرییشیان بڕی.

یەکگرتوو: ھەموو جارێ کە ڤیدیۆی نوێژی جومعەکەی ئایاسۆفیای بۆ لێ ئەدەنەوە.

گۆرانیبێژ: کچێک لەبەرچاوی خۆی گۆرانییەکی بڵێتەوە.

پەرلەمانتاری وانێک: رەقەم خاصێ تەلەفۆنی بۆ بکات بڵێ ئەوا برا گەورە موافەقەتی شوققەکەی بۆ کردیت.

پیاو: بەس بۆ سەرەتان خراپە، جنس زەعیف ناکات.

برایم زەبۆک: کە فەحسی ژنەکەی دراوسێیان دەرئەچێ کۆرۆنای نییە.

مەڕ: گوێی لێ بووە ئەم جەژنە کەس قوربانیی ناکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن