پرسى لامه‌ركه‌زى له سه‌رده‌مى كۆرۆنادا
4/7/2020 5:07:00 PM
ئارام جەمال
* زۆرجار قه‌يرانه‌كان بوونه‌ته ده‌رفه‌ت بۆ داهێنان و كه‌شفكردنى وزه‌و تواناى تازه
له كۆمه‌ڵگه‌دا، كۆرۆناش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى له‌به‌رده‌م پێداچوونه‌وه به سيستمى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستاندا ره‌خساند..
*له دنياى ئێستادا هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى خۆى به باشى به‌ڕێوه‌ببات دوو ئاست له حوكمڕانى ده‌وێت: يه‌كه‌ميان له پايته‌خته‌وه‌و سه‌رتاسه‌رييه، دووه‌ميان له ئاستى شار‌و شارۆچكه‌كاندايه‌و خۆجێى و لامه‌ركه‌زييه.
*قه‌يرانى كۆرۆناش، وه‌ك زه‌روره‌ت و ئه‌مرى واقيع، ئاستێكى تر‌ى له حوكمڕانى هه‌رێمدا هێناوه‌ته پێشه‌وه كه ئه‌ويش (حكومه‌تى خۆجێييه)، خۆلادان هه‌ڵه‌يه‌كى ستراتيژييه.
*پێشبڕكێى نێوان شار‌و شارۆچكه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى باش‌ترين خزمه‌تگوزارى به هاوڵاتيانى سنورى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى خۆيان يه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترين ميكانيزمه‌كانى مۆدێلى حوكمڕانێتى به‌ڕێوه‌بردنى لامه‌ركه‌زى له دنياى هاوچه‌رخدا.
* پێشكه‌شكردنى باش‌ترين خزمه‌تگوزارى له‌لايه‌ن حكومه‌ته خۆجێيه‌كانه‌وه نه‌ك هه‌ر خه‌وش و نه‌نگى نييه بۆ حكومه‌تى ناوه‌ند به‌ڵكو له‌لايه‌كه‌وه ئه‌ركێكى زۆر گه‌وره‌ى له‌سه‌ر شان كه‌مده‌كاته‌وه‌و له‌لايه‌كى تريشه‌وه نيشانه‌ى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاتى كارگێڕى و داراييه له نێوان حكومه‌تى ناوه‌ندو حكومه‌ته خۆجێيه‌كاندا.
* له دۆخێكى مه‌ترسيدارى وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنادا، بۆ نموونه، زياترو زياتر حكومه‌ته خۆجێيه‌كانن ده‌توانن ده‌ستيان به هاوڵاتيانى دڵسۆز‌و خێرخواز بگات بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى دارايى، حكومه‌تى ناوه‌ند ده‌توانێت له‌رێگه‌ى ديوانى چاودێرى دارايي و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌وه چاودێرى چۆنێتى خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه پاره‌يه بكات كه له يه‌كه كارگێڕييه‌كاندا كۆكراوه‌ته‌وه.
* چاكتروايه ده‌سه‌ڵاتى قه‌ده‌غه‌كردنى هاوتوچۆى سنورى هه‌ر پارێزگايه‌ك له ده‌ست پارێزگاره‌كاندا بێت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانياندا و به ئاگاداركردنه‌وه‌ى وه‌زيرى ناوخۆ،
* له بارێكدا حكومه‌تى ناوه‌ند بيه‌وێت پرسى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان رابگه‌يه‌نێت، پێويسته له پرۆسه‌ى بڕيارسازيدا بيرورِاى پارێزگار‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان وه‌ربگرێت و له كاتى دروستبوونى هه‌ر ناكۆكييه‌ك له‌و باره‌يه‌وه، عورفى ديموكراسى و لامه‌ركه‌زى واده‌خوازێت دوا بڕيار بۆ حكومه‌ته خۆجێيه‌كه بێت.
* ئه‌وه لامه‌ركه‌زيه‌ته كه گيانى پابه‌ندبوون و ئينتماو دڵسۆزى له‌لاى هاوڵاتيان دروستده‌كات، دڵسۆزى و ئينتماى كه‌سه‌كان بۆ دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى ئينتماو دڵسۆزييانه‌وه‌يه بۆ دامه‌زراوه خۆجێيه‌كان.
* ئه‌زموونه‌كان له سه‌رده‌مى كۆرۆنادا سه‌لمانديانه‌وه تا چه‌ند فۆرمى حيزبايه‌تى له‌به‌رى حكومه‌ته‌كانى ناوه‌ندو خۆجێي دابكه‌نرێت به‌و ئه‌ندازه‌يه هاوڵاتيان له حكومه‌ته‌كان نزيكده‌بنه‌وه.