766وتار

نەخشەی کۆرۆنا

3/6/2020 10:16:00 AM
د. دەرباز محەمەد

پێش ھەمو شتێ، ھیوای سەلامەتی بۆ ھەمو لایەک ، بەھیچ شێوەیەک نەمەوێ لەسەر لایەنە پزیشکی وتەندروستیەکەی ئەم نەخۆشیە قسە بکەم، چونکە پسپۆڕی من نیە.

بەلام لەئەنجامی چاودێری نەخشەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە، ناوچەکانی گەشەکردنی ڤایرۆسەکە، دەرکەوت کە ئەم ڤایرۆسە لە ژینگەی سارددا گەشەی زیاتر دەکا.

بۆ نمونە لەبەشی زۆری جیھان کە کەشی ئێستایان مامناوەندە یان گەرمە، کیشوەری ئەفریقا(١٢٥٠ملیۆن کەس) وڵاتانی ھیند و بەنگلادش وپاکستان وئەندەنوسیا ومالیزیا بۆرما (نزیکەی ٢٠٤٠ ملیۆن کەس) لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتین( ٥٠٠ ملیۆن کەس) ھەمو ئەم وڵاتانە بەقەد ٢٠٪‏ ی ئەوروپا (٧١٤ملیۆن کەس) توشبویان نیە، چونکە ئەروپا ساردترە لەھەمو ئەو ناوچانە.

ئەو وڵاتانەی رۆژھەڵاتی ناوەراستیش کە توشبون ، بەشی زۆری لەئەنجامی ھاتوچۆی ئێران بوه، ھەروەھا لەوەرزی سەرمادا بوە. رونە کە ئێران باش مامەڵەی لەگەڵ پەتاکە نەکردوە، بەتایبەت لەسەرەتای بلاوبونەوەی بۆیە تەشەنەی زیاتری کردوە لەئێران وپەریوەتەوە بۆ دراوسێکانی.

ئێستا (ئەگەر دە رۆژی کۆتایی وەربگرین) بڵاوبونەوەی پەتاکە لە ئەوروپا خێراترە لە خودی وڵاتی چین، لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتوان.

حاڵی حازر نەخشەی بڵاوبونەوەکە وا دەلێ، بەو ھیوایەی ئەم گریمانەیە راست بێ و لەوە زیاتر بڵاونەبێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن