2476 کوردستان

پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ کۆچی دوایی کرد

09:51 - 03/10/2019

"زەمەن" 

بەیانی ئەمڕۆ ٣/١٠/٢٠١٩ پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ کۆچی دوایی کرد. 

پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ نوسەر و ڕوناکبیری گەورەی کورد بەیانی ئەمڕۆ لەتەمەنی ٨٥ سالیدا کۆچی دوایی کرد.

 

پڕۆفایلی تایبەتی

د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ
پڕۆفیسۆر د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ، یەکێک لە ئەکادیمی و نووسەرە دیارەکانی کورد. خاوەنی کۆمەڵێ کتێبی گرنگ و توێژینەوەی بەناوبانگ، ساڵانیکی زۆر وەک توێژەر و مامۆستای زانکۆ سەرپەرشتیاری سەدان نامەی ماستەر و دکتۆرای کردووە. ئەمەش گرنگترین وێستگەکانی ژیانییەتی.

- ٢٦ شوباتی ١٩٣٥ لە سلێمانی لەدایک بووە.
- ساڵی ١٩٤٩ بووەتە ئەندامی حیزبی شیوعیی عیراق.
- ساڵی ١٩٥٩ خانەی بەرزی مامۆستایانی لە بەغداد تەواو کردووە.
- ساڵی ١٩٦٣ یەکەم دکتۆرای لە باکۆ وەرگرتووە.
- ساڵی ١٩٦٦ بووەتە مامۆستا لە بەشی کوردی کۆلێژی زمان لە زانکۆی بەغدا.
- ساڵی ١٩٦٩ لەگەڵ چەند نووسەرێکدا یەکێتیی نووسەرانیان دامەزراندووە.
- ساڵی ١٩٦٧ ژیانی خێزانیی لەگەڵ مامۆستا ڕووناک عەلی ساڵح ڕەشەدا پێکهێناوە.
- ساڵی ١٩٧٩ دکتۆرای دووەمی وەر گرتووە لە مۆسکۆ "دکتۆرای ناووک".
- ساڵی ١٩٩٢ وەک بێلایەنێک لە فراکسیۆنی (ی.ن.ک)بووەتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.
- ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی بلەی بۆ کەسایەتیی ساڵ وەرگرتووە.
-ڕۆژی ٣-١٠-٢٠١٩ لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

ئا: دیجیتاڵ میدیای "زەمەن"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن