هەردوو کوردساتەکە دەکرێن بەیەک
03:23 - 25/08/2026
زەمەن - هەواڵ
بەگوێرەی زانیاریەکان کەناڵەکە ڕێک دەخرێتەوە و دەبێتە کەناڵە خێزانیەکەی جاران.
رۆژنامەنوس کاوان عومەر کە بەدواداچونی بۆ هەواڵەکە کردووە دەڵێ «کوردسات نیوز و کوردستات ئەبن بە کەناڵێکی خێزانی و کاری نوێ و بەرنامەی جیاواز پێشکش دەکەن»
کەناڵی کوردسات نیوز ماوەی ١٠ ساڵێک دەبێت دەستی بە پەخش کردووەو لە ئێستادا بەرەو ژوری ١٠٠ کارمەندی هەیە.
هاوکات کەناڵی کوردسات کە بەکەناڵی دایک ناسراوە لە ساڵی ٢٠٠٠ وە دەستی بە پەخش کردووە.