816 کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

10:25 - 11/09/2019

"زەمەن"
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی سێ پرس دەکات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە دیجیتاڵ میدیای زەمەنی  رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 11 /9  کاتژمێر 11 ی پێش نێوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت .

بە گوێرەی زانیارییەکان ، لە کۆبوونەوەی سبەینێدا دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی 8 ی ئەیلول ئەنجامدرا دەخرێتەڕوو.

هەروەگا گفتوگۆ دەکرێت لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت .

لە تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا لەسەر چەند بابەتێکی ئابوری گفتوگۆ دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن