وەزیری دەرەوەی تورکیا:ئەمریکا دەیەوێت ڕێککەوتنی ناوچەی ئارام پەکبخات
01:20 - 10/09/2019
"زەمەن"
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ، ئەمریکا
تەنها چەند هەنگاوێکی سەرەتایی لە ڕێککەوتنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا جێبەجێ
کردوە.
مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا
ڕایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت ڕێککەوتنی دروستکردنی ناوچەی ئارام پەکبخات.
وتیشی ، ئێمە لەهەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ
دروستکردنی ناوچەی ئارام ڕازی نین و ئەمریکا تەنها چەند هەنگاوێکی سەرەتایی لەو
ڕێککەوتنە جێبەجێکردوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر هەریەکە لە تورکیا و ئەمریکا رێککەوتن لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوای کوردستان کەلەهەندێ ناوچە قوڵی ناوچەی ئارام ٤ کیلۆمەترە و لەهەندێ ناوچە ١٥ کیلۆمەترە، هاوکات ئەمڕۆش هێزەکانی پاراستنی گەل (هەسەدە) ڕایانگەیاند، ئەگەر پلانی دروستکردنی ناوچەی ئارام سەرنەگرێت لەگەڵ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد ڕێکدەکەون.