ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی:
خامنەیی ئیمام حوسەینى ئەم سەردەمەیە
10:52 - 10/09/2019
"زەمەن"
حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی
"حیزبوڵا " لە یادکردنەوەی ڕۆژی عاشورادا وتارێکی پێشکەش کرد و وتی،
ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەیی " حسێنی ئەم
سەردەمەیە".
حەسەن نەسروڵا لەوتارەکەیدا ڕایگەیاند،
ململانێکانی نێوان حسێن و یەزیدی کوڕی مەعاویە نمونەیەکی دەقاودەقە لە ململانێکانی
نێوان شیعە و سونە لەم سەردەمەدا.
ئاماژەی بەوەکردوە، هاوپەیمانی سونەکان کە دەگەڕێنەوە
بۆ شانشینی عەرەبی سعودیە روبەڕوی شیعەکان و ئێران و شوێنکەوتوانیان دەبنەوە.
نەسروڵا دەڵێت، ئەمریکا و ئیسرائیل و سەرجەم
ئەوەی هەیانە لەناوچەکە ڕوبەڕوی ئێمە دەبنەوە، کۆمەڵەکەی ئێمەش یەک ئیمامی هەیە کە
ئیمام خامنەیی ڕێزدارە و سەنتەری کۆمەڵەکەشمان کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
درێژەی بەقسەکانی داوە و وتویەتی، ئەمە
کۆمەڵەکەمانە و ئەمە ئیمامەکەمانە و ئەمە سەرکردەکەمانە و ئەمە حسەینەکەی ئێمەیە
لەئێستادا، لەم نێوەندەدا شوێنێکی دیکە نیە یان ئەوەتا لەگەڵ حسێنی یان لەگەڵ
یەزیدی.