38 کوردستان

دۆلار كەمێك لە نرخە بەرزەكەی دابەزی

12:47 - 26/10/2026



زەمەن - هەواڵ

نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات.

 بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ "زەمەن" لە بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە دەستیكەوتووە، بەهای 100 دۆلار بە مامەڵەی كۆ بە 167 هەزار دینارە بەمامەڵەی تاکیش بە 750 دینار زیاتر مامەڵەی پێوەدەکرێت.

سەەرتای مانگی 10ی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەهای 100 دۆلاری بەفەرمی بە 150 هەزار لە بانكی ناوەندی دیاریكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی 2025 په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار بە 167 هەزار و 750 دینارە.
100 یۆرۆ بە 186 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 218 هه‌زار دینارە.
100 لیره‌ی توركی به‌ 3 هه‌زار و 300 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 750 دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن