74 کوردستان

بۆ بریکارەکان؛ بەشەخۆراکی مانگانە هات بچن وەریبگرن

12:51 - 31/08/2026

زەمەن - هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی خۆراكی هەولێر لە ئاگادارییەكی بۆ بریكارەكانی خۆراك دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، ئاگاداری بریكارەكان دەكاتەوە كە سبەی سـەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بكەن، بۆ ڕادەستكـــردنی پـــارەی لیستــی بریكاری.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو ئاگادارییە بۆ ئەوەیە بەزووترین كات بەشەخۆراك دابەش بكرێت، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، دەبێ ڤیزە كارتی بانكی (جنوب ئیسلامی) هەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن